ئەمریکا داوا لە سوریا دەکات بەرامبەر بە کورد نەرمی زۆرتر بنوێنێت
کوردستان 11:56 AM - 2026-02-14
PUKMEDIA
ئاڵای کوردستان و ئەمریکا و سوریا
ئەمریکا
خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر هەنگاوەکانی رێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ناو دەسەڵاتی سوریا دەربڕی و داوای لە دەسەڵاتدارانی سوریاش دەکات لە بەرامبەر داواکانی کورد، نەرمی زیاتر بنوێنن.
بەپێی
راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، واشنتۆن داوای لە سەرۆکی کاتیی سوریا کردووە، کە لە
بەرامبەر داواکارییەکانی هەسەدەدا تا دەتوانێت "نەرم" بێت.
ئامۆژگاریی
ئەمریکا بۆ دیمەشق ئەوەیە کە بۆ نیشاندانی نیازباشیی، دووربکەوێتەوە لە گرتنەبەری
سیاسەتێکی توند. واشنتۆن پێیوایە پێدانی جۆرێک لە "خۆبەڕێوەبەری" بە
کوردەکان گونجاوە، بەو مەرجەی هەڕەشە لە دەسەڵاتی دیمەشق نەکات.
بەپێی
رێککەوتنەکە، بڕیارە هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی سێ لیوادا بخرێنە سەر وەزارەتی
بەرگری و هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بچنە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە. سەرەڕای ئەم
پێشکەوتنانە، هێشتا ئاستەنگ لە بەردەم جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکەدا هەن،
بەتایبەت لەسەر شوێنی جێگیربوونی لیواکان و پرسی چەکە قورسەکان.
واشنتۆن
هیوادارە ئەم نەرمی نواندنەی دیمەشق ببێتە سەرەتایەک بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن لە
سوریای دوای ئەسەد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

