riklam

پەرلەمانی ئەوروپا هێرشەکانی سەر رۆژئاڤای کوردستان سەرکۆنە دەکات

جیهان 07:36 PM - 2026-02-12
پەرلەمانی ئەوروپا AFP

پەرلەمانی ئەوروپا

سووریا

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی بەپەلەی پەسەند کرد و تێیدا سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکانی حکوومەتی کاتی سوریا دەکات بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ١٧٠ هەزار کەس و وێرانبوونی ژێرخانی کۆبانێ و حەسەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢-٢-٢٠٢٦، پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتنێکی گشتیدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، بڕیارێکی بەپەلەی پەسەند کرد کە تێیدا بە توندی سەرکۆنەی هێرش و توندوتیژییەکانی هێزەکانی حکوومەتی کاتی سوریا دەکات دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە رۆژئاڤای کوردستان و نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرشە سەربازییانەی کە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دەستیان پێکردووە و بوونەتە هۆی کوژرانی سەدان مەدەنی و ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس. لە بڕیارەکەدا هاتووە کە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس لە شاری کۆبانێ بەدەست بێ ئاوی، بێ کارەبایی و نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن.

پەرلەمانی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە کە پێشێلکاریی توند بەرامبەر یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە، لەوانە: کوشتنی دەرەوەی یاسا، ڕفاندن، و بێڕێزیکردن بە گۆڕستانەکان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پەرلەمان پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد کە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە نێوان حکوومەتی کاتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات ئیمزا کراوە، ئەم ڕێککەوتنە وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ پاراستنی مافە سیاسی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و جێگیرکردنی ئاگربەست لەقەڵەم درا.

پەرلەمان هۆشداری دا لە مەترسیی ڕاکردنی سەدان چەکداری داعش لە گرتووخانەکان و داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا کرد کە بەرپرسیارێتی ژن و منداڵانی داعش لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ بگرنە ئەستۆ و بیانگەڕێننەوە بۆ دادگاییکردن.

پەرلەمانی ئەورووپا پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی هەموو لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند: هیچ هاوکارییەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا پێشکەش ناکرێت، مەگەر پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گواستنەوەی سیاسی و پاراستنی مافی کوردەکان نەیێتە کایەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket