riklam

لەسێ چالاکی جیاوازدا چەند تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن

کوردستان 09:43 PM - 2026-02-11
لۆگۆی دەزگای ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند: لەمانگی 1 ی ساڵی 2026 دا، لەسێ چالاکی جیاوازدا 3 تۆمەتبار دەستگیردەکەن کە بازرگانی نێوخۆیی و بیانی بوون، هەروەها توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕی 24 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ 11 کیلۆگرام حەشیش.

راشیگەیاند: تۆمەتباران هەوڵیانداوە لەڕێگەی (پۆست)ەوە ئەو ماددە هۆشبەرانە بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا بنێرن.

لەئێستاشدا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

PUKMEDIA






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket