riklam

سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال زانایەکی ئاینی بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 05:37 PM - 2026-02-09
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەردانی مامۆستا بەهادین کوڕی مەلا عەبدوڵای کوڕی مەلا محەمەد ی وەڕازی PUKMEDIA

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەردانی مامۆستا بەهادین کوڕی مەلا عەبدوڵای کوڕی مەلا محەمەد ی وەڕازی

سەرۆک مام جەلال

رۆژی ٩ـی ٢ـی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی زانا و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا بەهادین کوڕی مەلا عەبدوڵای کوڕی مەلا محەمەدی وەڕازی یانکرد .

لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی مامۆستا بەهادین یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵی خێر و ئاشتیانەی مامۆستایانی ئاینی یان کرد لە کوردستاندا کە شانبەشانی گەیاندنی پەیامە ئاینییەکان پێگەو کەسایەتی خۆیان بەکارهێناوە بۆ چاکەی گشتی و ئاشتەوای زیاتری نێوان کۆمەڵگەکەمان ؛ کە مامۆستا بەهادین ـیش وەک بنەماڵەیەکی دیار و مەلا زادەی شاری سلێمانی دڵسۆزانە و سادیقانە خزمەتی مزگەوت و میحراب ییان کردووە . مەکتەبی سکرتارییەت لەو سەردانەدا بەڕێزەوە باسیان لە پەیوەندی نزیک و پتەوی یەکێتی و تەکییە و خانەقاکانی کوردستان کرد کە سەرۆک مام جەلال وەک سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانیی پەرۆشانە لە خەمی پیاوانی ئاینی و مزگەوت و میحراب دا بووە .

لایخۆیەوە مامۆستا بەهادین وەڕازی وێڕای سوپاسکردنی ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ بەسەرکردنەوەکەی رایگەیاند : یەکێتیی وەک هێزێکی گەورەو کاریگەر لە کوردستاندا هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە هەمیشە وەک پاڵپشتێکی بەهێزو کاریگەر لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی بووە و ؛ جێگەی خۆشحاڵییە لەم قۆناغەشدا ئەم پشتیوانیە لە برەوی زیاتر دایە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket