خانه‌نشینان زیاتر له‌یه‌ك ساڵ مووچه‌یان لای حكومه‌ته
کوردستان 02:14 PM - 2026-02-08
PUKMEDIA
مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە
خانه‌نشینانی سه‌ربازی ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه مووچه‌ی خانه‌نشینیان پێنه‌دراوه‌و چاره‌نووسی مووچه‌كانیشیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 ش ده‌ڵێت: ته‌نها 90% ی پله‌دارانی خانه‌نشین ئه‌م مانگه مووچه‌یان پێده‌درێت.
ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: 405 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری یه‌كه‌ی 70 ماوه‌ی ساڵێكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 248 كه‌سیان ئه‌فسه‌رن و 157 كه‌سی دیكه‌شیان پله‌دارن.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده خانه‌نشینانی سه‌ربازی له‌دۆخێكی ئابوری خراپدان، به‌ڵام له‌و 157 پله‌داره تەنها 90% یان ئه‌م مانگه مووچه‌یان پێده‌درێت، واتا له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگی 1 وه‌رده‌گرن.
خانه‌نشینانی شارستانیش مووچه‌ی دوو مانگیان پێنه‌دراوه
هاوكات ژماره‌یه‌ك خانه‌نشینی شارستانی، كه له‌كۆتایی ساڵی 2025دا خانه‌نشین كراون، هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، مووچه‌ی دوو مانگیان پێنه‌دراوه.
سه‌باره‌ت به خانه‌نشینانی شارستانی، سدیق عوسمان، وته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له خانه‌نشینانی شارستانیدا ته‌نها ئه‌وكه‌سانه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه كه له‌مانگی 10ی ساڵی 2025دا خانه‌نشین كراون، چونكه سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 یان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵدا ئه‌و خانه‌نشینانه‌ش مووچه‌كانیان پێبدرێت.
ئه‌فسه‌رێكی باڵای خانه‌نشین: 13 مووچه‌مان پێنه‌دراوه
خانه‌نشینانی سه‌ربازی ماوه‌ی 13 مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه، جگه له‌وه‌ی به‌بارودۆخێكی سه‌ختی ئابوریشدا تێده‌په‌ڕ‌ن، به‌ڵام چاره‌نووسی مووچه‌كانیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ڕ‌ۆژی 1ی 1ی 2025 ه‌وه، بڕ‌یاری خانه‌نشین كردنمان بۆ ده‌رچووه، واتا كۆتا مووچه كه‌خانه‌نشینانی سه‌ربازی وه‌ریانگرتووه مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2024 بووه‌و له‌وكاته‌وه 13 مووچه‌مان پێنه‌دراوه‌و چاره‌نووسیشیان نادیاره.
راشیگه‌یاند: كاتێك به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی مووچه‌ی زیاتر له‌ساڵێكمان ده‌كه‌ین، جارێك پێمان ده‌وترێت بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانتان پێشێلنه‌كرێت به‌یاسای 38 ی خانه‌نشینی هەرێم خانه‌نشین ده‌كرێن، جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن به‌یاسای ژماره 9 ی خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام یاسای ژماره 9 ئێمه ناگرێته‌وه، چونكه مووچه‌كانمان هاوتای به‌غداد نه‌كراوه.
ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەشكرد: لەدواین بەدواداچوونماندا پێیان راگەیاندووین كە مامەڵەكانمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بەڵام تائێستا ئەنجومەنەكە ئیمزای لەسەر نەكردووە.
هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم، واتای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق ژماره 9ـی ساڵی 2014، كه كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینانی به 500 هه‌زار دینار دیاری كردووه، به‌لام له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی 220 هه‌زار دیناره.
جێی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا كه خانه‌نشینانی سه‌ربازی مووچه‌یان پێنه‌دراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بڕ‌یاریدا ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان وه‌ك هاوكاری بۆ خه‌رجبكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

