riklam

پاکستان.. زیاتر لە 80 کەس بەهۆى تەقینەوەیەک کوژران و برینداربوون

جیهان 01:44 PM - 2026-02-06
وێنەیەکى تەقینەوەکە news24online

وێنەیەکى تەقینەوەکە

پاکستان تیرۆرست

ئەمڕۆ هەینی 6ى2ى2026، تەقینەوەیەکی خۆکوژی مزگەوتێکی پاکستان روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 80 کەس کوژران و برینداربوون.

تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەمڕۆ لەناو مزگەوتێکی شیعەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان روویدا و بەهۆیەوە لانی کەم 80 کەس کوژراون و بریندار بوون.

میدیا جیهانییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو، هێرشەکە لە پایتەختی پاکستان و لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیدا ئەنجامدراوە، دوای روداوەکەش، هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاکەوتن بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە گواستنەوەی قوربانییەکان کردووە.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە، بەهۆی زۆریی ژمارەی قوربانییەکان، لە تەواوی شاری ئیسلام ئاباد و سەرجەم نەخۆشخانەکان باری نائاسایی راگەیەندراوە.

هاوکات تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بە رەسمی بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket