سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 10:30 PM - 2026-02-05
میدیاکان
باران بارین لە سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی
دەکات شەوی هەینی هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر بارین
و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، شەوی شەممە تا بەرەبەیانی یەکشەممە،
بارانی بەخوڕ و بەلێزمە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ناوچەکانی بەردەڕەش، کۆیە،
سۆران، ئاکرێ و ڕاپەڕین دەگرێتەوە.
هاوکات لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا، تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان سپی
دەپۆشن و لە ئیدارەی سۆرانیش تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، کە پلەکانی گەرما بە بڕی 3 بۆ 5 پلە نزم
دەبنەوە. هاوکات هۆشداری دەدات لە چالاکبوونی خێرایی با لە پارێزگای هەولێرا،
بەتایبەت ڕۆژی شەممە خێرایی با دەگاتە سەرووی 35 کم/س.
کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات، رۆژی دووشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر
ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور لاواز دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان و ڕۆژهەڵاتی
هەرێم بە نمەباران بەردەوامی دەبێت و لە ماوەی
ئەم شەپۆلە بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژنە کوردێک دەبێتە وەزیری بەرگری هۆڵەندا
11:35 PM - 2026-02-05 -
سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10:30 PM - 2026-02-05 -
نوێنەرانی کوردانی کەنەدا لەگەڵ پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە
06:39 PM - 2026-02-05 -
تیرۆری سپی، هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر کۆمەڵگە
12:16 PM - 2026-02-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: حکومەت کارئاسانی و هاوکاریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەکات
04:54 PM - 2026-02-05
دوو رێكخراوی سلێمانی هاوكاری نەخۆشخانەكانی هیوا و شار دەكەن
03:52 PM - 2026-02-05
داهاتی نانەوتی مانگی كانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری دارایی عیراق
11:20 AM - 2026-02-05
داهاتی نانەوتیی سلێمانی رەوانەی هەولێر کرا
09:54 AM - 2026-02-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: حکومەت کارئاسانی و هاوکاریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەکات
کوردستان 04:54 PM - 2026-02-05 -
دوو رێكخراوی سلێمانی هاوكاری نەخۆشخانەكانی هیوا و شار دەكەن
کوردستان 03:52 PM - 2026-02-05 -
تیرۆری سپی، هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر کۆمەڵگە
کوردستان 12:16 PM - 2026-02-05 -
داهاتی نانەوتی مانگی كانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری دارایی عیراق
کوردستان 11:20 AM - 2026-02-05 -
دەنگی کورد لە بەغداد
بیروڕا 10:18 AM - 2026-02-05 -
وابڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆببێتەوە
کوردستان 10:10 AM - 2026-02-05 -
داهاتی نانەوتیی سلێمانی رەوانەی هەولێر کرا
کوردستان 09:54 AM - 2026-02-05 -
نرخی نەوت دادەبەزێت و غازی سروشتی بەرزدەبێتەوە
جیهان 09:47 AM - 2026-02-05







دابەزێنە

