riklam

چەکدارانی سوریا لە عەفرین بازرگانی بە کچانی مێردمنداڵ دەکەن

کوردستان 08:34 PM - 2026-02-05
پەنابەرانی رۆژئاڤا ئاژانسەکان

پەنابەرانی رۆژئاڤا

سووریا

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئاشكرا دەکات، کە گروپێک چەکداری توندڕە و بازرگانی بە ژنان و کچانی مێردمنداڵەوە دەکەن لە عەفرینەوە بۆ لیبیا.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە باکووری سووریا پێشێلکاریی قێزەونی مافەکانی مرۆڤیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریا ئەنجامدراون، دژی ژنان و کچانی مێردمنداڵ لە عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاڤای کوردستان.

هاوکات بانگەشەی ئەوە دەکرێت سوپای نیشتمانیی سووریا، کە کۆمەڵێک میلیشیایە و هەندێک لەو گروپانەی تێدایە، کە هەڵگری ئایدۆلۆژیای ئیسلامین و لەلایەنێکەوە پارەدار دەکرێن، بازرگانییان بە ژنان و کچانەوە کردووە لە عەفرینەوە بۆ لیبیا، لەوێ رووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بەکۆمەڵ و لەباربردنی زۆرەملێی منداڵ دەبنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket