نوێنەرانی کوردانی کەنەدا لەگەڵ پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە
جیهان 06:39 PM - 2026-02-05
PUKMEDIA
کۆبونەوەی نوێنەرانی کورد لەگەڵ پەرلەمانی کەنەدا
نوێنەرانی ٩ رێکخراوی
کوردی-کەنەدی لە هەرێمەکانی ئۆنتاریۆ و کیبک کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ژمارەیەک
لە ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا کە بە گروپی (پەرلەمانتارانی کەنەدا دۆستانی
کوردستان) ناسراون لەبارەی دۆخی ئێستای کورد و بەتایبەتی رۆژئاڤا ساز کرد.
کۆبوونەوەکە بەبەشداری
پەرلەمانتار تۆم کمێک سەرۆکی گروپی (پەرلەمانتارانی کەنەدا دۆستانی کوردستان) وە پەرلەمانتار
ئەحمەد حەسەن جێگری وەزیری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، هەروەها سکرتێرو راوێژکارانی
٤ پەرلەمانتاری تر بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باس
لەوە کرا، لەکاتێکدا کە
کورد لە ناوچەکەدا دەورەدراوە بە دەسەڵات و ئامادەیی گروپە توندڕەو جیهادیەکان، هێشتا
کورد پابەندە بە پرنسیبەکانی دیموکراسی و مافی ژنان، رێزگرتن لە مافی پێکهاتە دینی
و نەژادیە جیاوازەکان و ئەو بەهاو پرنسیپانەی
کە کەنەدا و کۆمەڵگە دیموکراتیەکان وەک بنەمای سەرەکی پەیڕەویان دەکەن.
لەکاتێکدا رۆڵی گرنگ و
دژواری کورد لە شەڕی دژی داعشدا بەرز نرخێنرا، کەچی ئێستا کورد بەجێهێڵرا لە هێرشە
نوێکانی سوپای سوریا لەم رۆژانەی دوایدا لە رۆژئاڤا.
باسی ئەو مەترسیە جدیانە
کرا کە کوردی خستوەتە بارودۆخێکی ئاڵۆزو دژوارەوە بەتایبەتی لەم کاتەدا لەهەردوو بەشی
کوردستان لە سوریاو لە ئێران کە باجە سەختەکانی بەشی زۆری خەڵکی سیڤیل ئەیدەن.
لەم بارەوە پێشنیارو هەنگاوی
هەنوکەیی خرانەبەردەم لەوانە هەوڵی جدی بۆ پارێزگاری کردن لە هاوڵاتیان، پەرەپێدان
و فراوانکردنی یارمەتی مرۆیی، دژوەستانەوەی راشکاوانە لەبەرامبەر ئەو هەوڵ و سیاسەتانەی
کە دەسەڵات و چالاکی و بوونی جیهادیست و توندڕەوەکان ئاسایی دەکاتەوە. هەروەها رۆڵی
ئاکتەرە هەرێمیەکانی ناوچەکە لەم هێرشانەی ئێستای سوریا بۆ سەر کورد باسکرا.
پەرلەمانتارانی کەنەدی،
تەئکیدیان لەپابەندبوونی لەمێژینەی کەنەدا بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و پرنسیبە مرۆڤایەتیەکان
کردەوە، وە بەڵێنیاندا کە کاربکەن لەسەر ئەو بابەتانەی خرانەبەردەست و بەدواداچوونی
تەواو بکەن لەبارەی پێشهات و ئاڵوگۆڕیەکانەوە.
هەرچەندە ئامانجی کۆبوونەوەکە
ئەو بارودۆخەی ئێستای ڕۆژئاڤا بوو بەشێوەیەکی تایبەت، بەڵام هەندێک باسیش لەسەر ڕۆژهەڵات
و بارودۆخی ئێران کرا، تۆم کمێک خۆی نیگەرانی زۆری لەبارەی ژمارەی لەڕادەبەدەری
کوژراوان و لەسێدارەدانەکانی ئێران دەربڕی و گفتوگۆی گرنگیش لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەردانی
ئەمریکا لە هەسەدەو رۆڵی تورکیا کرا. هەرەها هەنگاوو کاری گرنگ بۆ بەرگرتن بەکوشتار
و پشتگیریکردنی کوردو نەتەوەو پێکهاتەکانی تری سوریا کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

