riklam

دوو رێكخراوی سلێمانی هاوكاری نەخۆشخانەكانی هیوا و شار دەكەن

کوردستان 03:52 PM - 2026-02-05
لۆگۆی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی و رێكخراوی چەپك PUKMEDIA

لۆگۆی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی و رێكخراوی چەپك

سلێمانی

لقی سلێمانی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی، بەبەهای زیاتر لە 110 هەزار دۆلار كەرەستەی پزیشكی پێشكەش بە نەخۆشخانەی شار كرد، هاوكات رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، دەرمانی ئازارشكێنی كوالێتی بەرزی هۆڵەندی گەیاندە نەخۆشخانەی هیوا.

تیمێك لە تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی لقی سلێمانی، بەبەهای زیاتر لە 110 هەزار دۆلار بڕێكی زۆری كەرەستەو ئامێری پزیشكی تایبەت بە نەشتەرگەری و شكاوی گەیاند بە نەخۆشخانەی شارو لەلایەن دكتۆر سامان مەحمود بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار و ئومێد هیدایەت بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی نەخۆشخانەكەوە  پێشوازیان لێكراو هیوایان خواست كە لەم كۆمەك و هاوكارییانە بەردەوام بن.

هاوكات رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لە هۆڵەنداوە دەرمانی ئازارشكێنی كوالێتی بەرزی گەیاندە نەخۆشخانەی هیواو بەئامادەبوونی سەرۆك و دەستەی كارگێڕی رێكخراوەكە دەرمانەكان پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كران.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket