قوباد تاڵەبانی: حکومەت کارئاسانی و هاوکاریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەکات
کوردستان 04:54 PM - 2026-02-05
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانی و دۆرسییا شوتز بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای
ئابووری ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و باشوری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەو وڵاتە و پێکەوە
گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسی گەشەپێدانی ئابووری لە کوردستان و چۆنییەتی
کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج
شەمە(5/2/2026) بە ئامادەبوونی ئەلبرێخت ڤۆن ڤیتکا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا
بەڕێوەچوو، باس لە ژێرخانی ئابووری کوردستان و چاکسازییە ئابوورییەکان و
دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێم کرا.
هەردوولا هاوڕابوون دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی
ئەڵمانی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان و بە پێویست زانرا کاری هاوبەش
بکرێت بۆ ئەوەی ئاستی بەشداریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە گەشەپێدانی
کوردستان زیاتر بکرێت.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگیی بەهێزترکردنی
پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە
کارئاسانی و هاوکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

