د.سەباح هەورامی: داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لەسلێمانی ترسناک نین
جیهان 09:26 AM - 2026-02-04
SSB Hospital
شێرپەنجە
رۆژی 4ی شوباتی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە دیاریکراوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت:نەخۆشی شێرپەنجە بووە بە دیاردەیەک بەرۆکی هەموو ماڵێکی گرتووە لە جیهان و هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش پارێزگای سلێمانی، بۆیە هیوادارین خەڵک خۆی بپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین، بۆیە نامەوێت خەڵک دوودڵ بێت و بترسێت".
سلێمانی پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە
بەڕێوەبەری
گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە سەرمایەداران کرد نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو
تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا
بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن.
د.سەباح
هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەمیانەی بەشداریکردنی لەسیمینارێکی
تایبەت بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داتاکانی
نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین و هیوادارین حکومەتی هەرێمیش
چارەسەری پێویست بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دابین بکات.
راشیگەیاند: نەخۆشی
شێرپەنجە بووە بە دیاردەیەک بەرۆکی هەموو ماڵێکی گرتووە لە جیهان و هەرێمی
کوردستان و بە تایبەتیش پارێزگای سلێمانی، بۆیە هیوادارین خەڵک خۆی بپارێزێت،
لەگەڵ ئەوەشدا داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین، بۆیە
نامەوێت خەڵک دوودڵ بێت و بترسێت.
د. سەباح
هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد، لەجیهاندا چارەسەری زۆر باش هەیە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە،
هیوادارین چارەسەرەکان زیاتر ببن و نرخەکانیشیان هەرازنتر بن، داواش لە
سەرمایەداران دەکەم نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای
داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان
باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن.
راشیگەیاند: کەرتی
تایبەت یارمەتیدەری کەرتی گشتییە و ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکمان لە کەرتی تایبەتدا
نییە.
لەدرێژەی
قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لەوەشکرد، تائێستا دەرمانی
قاچاغ دێتە سلێمانی و عیراقەوە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە دەرمانی باشن بۆیە
قاچاغن، چونکە رێککاری داخڵبوونیان بۆ نەکراوە، جۆرێکی تری قاچاغی دەرمان هەیە کە
دەرمانەکە فەیکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا سلێمانی بەپایتەختی چارەسەری شێرپەنجە و چاندنی مۆخی ئێسک لەهەرێم و عیراق-دا ناسراوە، هاوکات زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەردەوام و جیهانییە، بەجۆرێک لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت هەبوون، بەڵام لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبوون واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە، هاوکات لە ساڵی 2024دا لە پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و 310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون، لە ساڵی 2025 دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراون كە تووشبوی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادایە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2026 رێژەکە 165 حاڵەت کەمیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادبوونی ئامارەکان مانای ئەوە نییە هاووڵاتییان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن، بەڵکو دەبێت لە ئاستی باڵا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بکەن".
شێرپهنجه چی یه ؟
شێرپەنجە نەخۆشیەکی کوشندەیەکە ساڵانە چەندەھا کەس بەھۆیەوە دووچاری مەرگ دەبن لەسەرانسەری جیھاندا , تائێستا ھۆکاری سەرەکینەزانراوە.
ئەم نەخۆشییە لەساڵی 1838دۆزرایەوە.
زیاترلە١٠٠جۆری شێرپەنجە ھەیە
%70ی حاڵە تە کانی شێرپە نجە لە وڵاتانە دایە کە داهاتيان مامناوە ند یاخود نزمە .
کەواتەشێرپەنجە بریتیە لە نەخۆشی جینەکان و تێکچوونی سیستەمی ژیانی خانە.
لە لاشەی مرۆڤی ساغ، خانە ساغەکان - دابەش دەبن و خانەی نوێ دروست ئەکەن بە گوێرەی پێداویستی لەش. وە کاتێکیش کە ئەو خانانە پیر ئەبن یان تێك ئەشکێن، ئەمرن و خانە نوێیەکان جێگایان ئەگرنەوە.
بەڵام لەو خانانەی کە تووشی شێرپەنجە ئەبن، ئەو سیستەمە تێك ئەچێت.
مێژووی شێرپەنجە
* نزیکەی 1500 ساڵ پ.ز بۆ یەکەمجار لەبارەی شێرپەنجە نووسراوە.
* پاش پشکنینی پەیکەری ئێسکی مۆمیاکراوەکان جێی شێرپەنجە دیاریکراوە.
* نزیکەی 100 ساڵ پاشتر باوکی پزیشکیی ھیپۆکرات دەڵێت: شێرپەنجە بریتییە لە تێکچوونی ھەر ٤ شلەکانی نێو لەش (رەش، زەرداوی زراو، خوێن ول یک).
* ساڵی 1658 بۆ یەکەمجار توانرا خوێن گواستنەوە لەنێوان گیانلەبەراندا ئەنجامبدرێت.
* ساڵی 1667 بۆ یەکەمجار خوێن لە مەڕێکەوە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ .
* ساڵی 1620، Jean Louis Petit ئاماژەی بەوە کرد چۆن شێرپەنجەی مەمک بۆ گرێ لیمفەکانی بنباڵ بڵاودەبێتەوە.
* ساڵی 1809 پزیشکی ناسراوEfraim McDowille سەرکەوتووانە بە نەشتەرگەریی توانی یەکەم
شێرپەنجەی ھێلکەدانەکانی ئافرەتێک لاببات کە نزیکەی 10 کیلۆگرام بوو.
* ساڵی 1899ھەردوو Tage Sjögren وThor Stenbeck یەکەم شێرپەنجەی پێستیان لەجیھاندا خستەڕوو.
* ساڵی 1956 یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسک ئەنجامدرا.
باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە خانمان:
باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان.
باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە پیاوان:
باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن، رێکە و سورێنچک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریکا تەئکید لە جێبەجێکردنی چاکسازیی دەکەنەوە
11:34 AM - 2026-02-04 -
دەزگای ئاسایش تیکتۆکچییەک دەستگیردەکات
10:47 AM - 2026-02-04 -
د.سەباح هەورامی: داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لەسلێمانی ترسناک نین
09:26 AM - 2026-02-04 -
حكومهت بهنیازه كارهبای ماڵی بریندارانی چهكی كیمیایی ببڕێت
04:18 PM - 2026-02-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:36 AM - 2026-02-04 د.یاد نەقشبەندی: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە
دەزگای ئاسایش: بکەرانی رووداوەکەی گەڕەکی راپەڕینمان دەستگیرکرد
08:45 PM - 2026-02-03
نێروەیی: حەق نییە د.فوئاد حسێن رەخنە لە یەکێتی بگرێت
07:04 PM - 2026-02-03
لەسلێمانی مێردمنداڵێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرا
06:31 PM - 2026-02-03
قوباد تاڵەبانی: مەترسی خۆڕێکخستنەوەی تیرۆرستان جدییە
05:03 PM - 2026-02-03
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرەو قامیشلۆ بەڕێكەوت
کوردستان 01:38 PM - 2026-02-03 -
فەڕەنسا: دەنگی کوردانی ڕۆژئاڤا دەبیستین و مافەکانیان دەپارێزین
کوردستان 11:59 AM - 2026-02-03 -
نهناردنی داهاتی نانهوتی ههرێم بۆ عیراق مووچهی پهكخستووه
کوردستان 11:05 AM - 2026-02-03 -
بۆردی راگەیاندن سەرەخۆشی لە هەڤاڵ هەڵۆ حەسەن دەكات
کوردستان 10:47 AM - 2026-02-03 -
لهمانگی رابردوودا 113 چالاكی مهدهنیی لهههرێم ئهنجامدراون
کوردستان 10:28 AM - 2026-02-03 -
قۆناغی دوای ئهم كهژاوه نهتهوهییه..!
بیروڕا 10:24 AM - 2026-02-03 -
ئێران دراوی 500 هەزار تمەنی دەخاتە بازاڕەوە
کوردستان 09:57 AM - 2026-02-03 -
لێزمە باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 09:50 AM - 2026-02-03




.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

