riklam

سیستمی فۆڕمی خۆراك و پاره‌دانی ئه‌لكترۆنی راده‌گیرێت

کوردستان 01:48 PM - 2026-02-03
فۆرمی ئەلیکترۆنی  خۆراک PUKMEDIA

فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک

سیستمی فۆڕمی خۆراكی ئه‌لكترۆنی له‌گه‌ڵ سیستمی پاره‌دانی ئه‌لكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه‌و به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ڕ‌ێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و راگرتنه‌ بۆ سه‌لامه‌تی و به‌فیڕ‌ۆنه‌چوونی پاره‌ی هاووڵاتییان و جێبه‌جێبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانیانه‌.

به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ڕ‌ێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر له‌ ڕ‌اگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌په‌ڕ‌ه‌ی ره‌سمی خۆی له‌پلاتفۆڕ‌می فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌: له‌ئێستادا خزمه‌تگوزارییه‌كانی سیستمی فۆڕمی خۆراكی ئه‌لكترۆنی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی پاره‌دانی ئه‌لكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه‌ ڕ‌اگیراوه‌.

په‌یوه‌ست به‌هۆكاری راگرتنه‌كه‌ی، ڕ‌ێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌: ڕ‌اگرتنی سیستمی فۆڕمی خۆراكی ئه‌لكترۆنی بۆ سه‌لامه‌تی و به‌فیڕ‌ۆنه‌چوونی پاره‌ی هاووڵاتییان و جێبه‌جێبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانیانه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی سیستمه‌كه‌دان تا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رنامه‌كه‌ به‌ڕ‌اگیراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket