riklam

له‌مانگی رابردوودا 113 چالاكی مه‌ده‌نیی له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراون

کوردستان 10:28 AM - 2026-02-03
خۆپیشاندانەکانی سلێمانی PUKMEDIA

خۆپیشاندانەکانی سلێمانی

ئه‌مڕ‌ۆ 3ی2ی 2026، تۆڕ‌ی هاوپه‌یمانی 19 ، ئاماری كارو چالاكییه‌كانی مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد 113 چالاكی مه‌ده‌نیی ئاشتیخوازانه‌ی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و 98 یان بۆ پاڵپشتی له‌ رۆژئاڤا بووه‌، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ هیچ توندوتیژییه‌ك ئه‌نجامنه‌دراوه‌ و ئاڵای كوردستان سیمای خۆپیشاندانه‌كان بووه‌.

تۆڕ‌ی هاوپه‌یمانی 19 ،كه‌ سه‌نته‌ری میترۆ سه‌په‌رشتی ده‌كات، بڵاویكرده‌وه‌، له‌مانگی كانونی دووه‌می 2026 دا، چاودێری 113 چالاكی مه‌ده‌نیی ئاشتیخوازانه‌ی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، كه‌ رێژه‌ی (86%)ی بۆ پشتیوانی له‌ رۆژئاڤای كوردستان بووه‌.

ئه‌و چالاكییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ بریتی بوون، له‌ 77 گردبوونه‌وه‌، 17 رێپێوان، 16 كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، دوو شه‌قام داخستن، یه‌ك مانگرتن.

 په‌یوه‌ست به‌ جۆری داواكارییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: 98  خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ رۆژئاڤای كوردستان بووه‌، كه‌ رێژه‌ی(86%)ی چالاكییه‌كانی پێكهێناوه‌، ئه‌وانی دیكه‌ش بۆ خزمه‌تگوزاری و مووچه‌و مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و داخوازی جیاجیا بوون.

تۆڕ‌ی هاوپه‌یمانی 19 كه‌ چاودێری خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌: ئاڵای كوردستان دیمه‌نی خۆپیشاندانه‌كانی داپۆشیبوو نه‌ك ئاڵای حزبه‌كان، هیچ رواڵه‌تێكی توندوتیژی تێدا نه‌بوو و هێزی ئه‌منی ئه‌ركی پاراستنی چالاكییه‌كانیان به‌ سه‌ركه‌تووی ئه‌نجامدا.

روونیشی كردووه‌ته‌وه‌: چاودێرانمان له‌هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ جۆره‌ ده‌ستدرێژییه‌كیان بۆ سه‌ر ژنان و كچان تۆمار نه‌كردووه‌، وتاری رقاویش له‌ئاستێكی زۆرلاواز بوو و ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێكرابێت په‌یوه‌ندی به‌وتاری خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ نه‌بووه‌، پاراستنی ژینگه‌ و به‌شداری ژنان و گه‌نجان له‌ئاستێكی باڵا بوو.

تۆڕ‌ی 19 له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رێكخراو و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دامه‌زراوه‌، سه‌نته‌ری میترۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، داكۆكی له‌پره‌نسیپه‌كانی جاڕ‌نامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و به‌ڵگه‌نامه‌ نێوده‌وڵته‌ییه‌كانی تری تایبه‌ت به‌ ماف و ئازادییه‌كان ده‌كات، به‌ تایبه‌تیش به‌ندی 19ی جاڕ‌نامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket