riklam

فەڕەنسا: دەنگی کوردانی ڕۆژئاڤا دەبیستین و مافەکانیان دەپارێزین

کوردستان 11:59 AM - 2026-02-03
وەفدی فەرەنسا لە رۆژئاڤا ANHA

وەفدی فەرەنسا لە رۆژئاڤا

وەفدێکی پەرلەمانی فەرەنسا، سەردانی رۆژئاڤایان کرد و دووپاتیان کردەوە، کە دەنگی کورد بیسراوە و بەرگری لە مافەکانیان دەکەین.

وەفدێکی فەرەنسا، لە شاری قامیشلۆ سەردانی بارەگای فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریان کرد، کە پێکهاتبوون لە ئانا پێک ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەرگری لە پەرلەمان، دیلان بوتەفلیقە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا.

وەفدەکە، لەلایەن ئیلهام ئەحمەد و گوڵستان عەلی هاوسەرۆکانی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و د.عەبدولکەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق پێشوازیان لێکرا.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ڕۆژاڤا، ئانا پێک ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا ،خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکە دەربڕی و رایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەمان بۆ رۆژئاڤا، بۆ ئەوەیە تا بزانین لە نزیکەوە چی لێرە روودەدات.

دووپاتیشی کردەوە: دەنگی گەلی کورد لە ڕۆژئاڤا دەبیستین و بەرگری لە مافەکانیان دەکەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket