riklam

شێخ جەعفەر بۆ ساڵیادی 1 ی شوبات: ئامانجی دوژمنان سڕینەوەی شوناسمانە

کوردستان 11:53 AM - 2026-02-01
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

كوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم، لە 22 هەمین ساڵیادی كارەساتی 1ی شوباتدا پەیامێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەوەی لەپشت ئەو كردەوە قێزەونانەوە دەكرێتە ئامانج تەنها شەهید بوونی رۆڵەكانمان نییە، بەڵكو ئامانج لێی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەی كوردو كوردستانەو دوژمنان هەم لەڕابردوو هەم لەئێستاشدا ئامانجیان لەناوبردنمان بووە.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی جێگری سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوباتدا

لەساڵیادی ئەم رۆژە شوومەو لەم یادە پڕ ئازارەدا، كە تیایدا كۆمەڵێك لە سەركردەو پێشمەرگەو خەڵكی بوێرو دڵسۆزی كوردستان بوون بەقوربانی دەستی تیرۆرستانی تاریك پەرست، سەری رێزو وەفا بۆ یەكە یەكەی شەهیدانی ئەم كارەساتە لەبیرنەكراوە و گشت شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی كوردستان دادەنەوێنم.

بەداخەوە ئەوەی لەپشت ئەو كردەوە قێزەونانەوە دەكرێتە ئامانج تەنها شەهید بوونی رۆڵەكانمان نییە، بەڵكو لەدیدگای دوژمنانەوە ئامانج تیایدا سڕینەوەی شوناسی نەتەوەی كوردو كوردستانە، گرنگە لێرەدا سەركردایەتیی كورد درك بەو راستییە بكات كەدوژمنان هەم لەڕابردوو، هەم لەئێستاشدا ئامانجیان لەناوبردنمان بووەو دەبێت، بۆ هەمیشەش هەڕەشەو مەترسی دەبن بۆ سەر خاك و نیشتیمانمان.
لە كۆتاییدا سەری رێزو وەفا بۆ شەهیدانی ئەم كارەساتە لەبیرنەكراوە و گشت شەهیدانی كوردستان و خۆڕاگریی و ئیرادەی لەبن نەهاتووی خانەوادە سەربەرزەكانیان دادەنەوێنم.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket