riklam

دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکارییە

کوردستان 09:44 AM - 2026-02-01
دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ هاوار نیوز

دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ

سووریا

ئاوارەکان لە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان لەناو ٧٠ کەمپی حەوانەوەدا نیشتەجێن، کە لە قوتابخانە، مزگەوت، باخچەی ساوایان، هۆڵ و دوکانە چۆڵەکاندان، بەڵام ئەم ناوەندانە هێشتا بەشی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە ناکەن، لە هەمان کاتدا بانگەواز دەکرێت بۆ لابردنی ئەو گەمارۆ بەردەوامەی خراوەتە سەر زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لە دانیشتووان و ئاوارەکانی شارەکە.

ئەحمەد خۆجە، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە کانتۆنی فورات، رایگەیاندووە: دۆخی ئاوارەکان زۆر خراپە و گەمارۆیەکی توند لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریاوە خراوەتە سەر کۆبانێ.

وتیشی: کۆبانێ ماوەی ١٤ رۆژە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایە و بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان، خەڵکی هەموو ناوچەکان ئاوارە بوون، ئێستا کۆبانێ لەژێر فشارێکی گەورەدایە، ئاوارەکانی رەقە و تەبقەو هەروەها دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و گرێ سپی کە پێشتر لە کەمپی تل سەمان بوون، روویان لەم شارە کردووە.

ئەحمەد خۆجە ئەوەشی وت: خێزانەکانی کۆبانێ پێشوازییان لەو ئاوارانە کردووە کە هاتوونەتە شارەکە، بە جۆرێک هەر خێزانێک ٤ بۆ ٥ خێزانی لە ماڵەکەی خۆیدا حەواندووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش، شوێن بەشی ئاوارەکان ناکات، بۆیە نزیکەی ٧٠ ناوەندی حەوانەوە لە قوتابخانە، مزگەوت، باخچەی ساوایان، هۆڵی ئاهەنگگێڕان و دوکانە چۆڵەکان کراونەتەوە، بەڵام هێشتا بەس نین.

جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای گەمارۆکە و لێشاوی ئاوارەکان، تا ئێستا هیچ هاوکارییەکی خۆراکی نەگەیشتووە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "سووتەمەنی، شیری منداڵ و دەرمان لە کۆبانێ نەماوە، هەموو شتێک تەنانەت شیری منداڵیش لە بازاڕەکاندا دەستناکەوێت، بەهۆی گەمارۆکەوە دوکانەکانی کۆبانێ خاڵی بوون لە کاڵا، گرنگترین شت شیری منداڵە؛ دەبێت ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ کۆبانێ بکرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket