riklam

سەرۆك بافڵ و د. ئەیاد عەلاوی جەخت لەپێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار دەكەنەوە

عیراق 06:04 PM - 2026-01-31
كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ و د. ئەیاد عەلاوی راگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی

كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ و د. ئەیاد عەلاوی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ عيراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە خرایەبەر باس.

هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا و پێویستی بەردەوام بوونی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی لێكتێگەیشتنەكان بۆ گەیشتن بە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار جەختی لەسەر كرایەوە.

سەرۆك بافڵ ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەند و تێكۆشانی د. ئەیاد عەلاوی دژی بە دیكتاتۆرییەت و رۆڵی لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ كرد، وەك یەكێك لە تێكۆشەرە دێرینەكان و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket