22 ساڵ بەسەر كردەوە تیرۆرستییەكەی 1ی شوبات تێدەپەڕێت
کوردستان 08:47 AM - 2026-02-01
PUKMEDIA
ناو و وێنەی شەهیدانی 1ی شوبات
لەڕۆژی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 دا لەڕووداوێكی تیرۆرستیدا، دوو تیرۆست خۆیان گەیاندە شاری هەولێری قەڵاو منارەو روویانكردە دوو جێگەی جیاواز، دوو بارەگای سەرەكی دوو هێزی سیاسییان كردە ئامانج.
22 ساڵ بەر لەئێستاو لە1ی شوباتی ساڵی 2004 دا، تاوانێكی جەرگبڕو خوێناوی بەپیلانێكی نەگریسی تیرۆستان رووبەڕووی گەلەكەمان و خەڵكی خۆڕاگری شاری هەولێر بووەوەو لەیەك كاتدا، دوو كردەوەی تیرۆستی خۆكوژی لەلایەن تیرۆستانی سەر بەڕێكخراوی قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
1ی شوباتی ساڵی 2004 كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەهەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو بارەگای لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر دوو تەقینەوەی خۆكوژی روویاندا، لەئەنجامیشدا 105 كەس لەهەردوو بارەگەكەی یەكێتی و پارتی شەهیدبوون.
كردەوە تیرۆستییەكەی 22 ساڵ لەمەوبەری شاری هەولێر كە هەردوو بارەگای مەڵبەندی یەكێتی و لقی پارتی كردە ئامانج، شۆكێك بوو بەلای گەلی كوردستان بەگشتی، چونكە ئەو كارەساتە لەڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆزدا روویدا لەوكاتەدا كە دڵو دەرونی گەلانی دونیا پڕ بوو لەلێبوردەییو گەردن ئازادی، كەچی دوژمنانی دژ بەمرۆڤایەتی تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا.
لە 1ی شوباتداو لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، جەماوەری خۆشەویستی هەولێر بەهەموو چینو توێژو پێكهاتە جیاجیاكانەوە، كە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە روویان لەبارەگاكانی مەڵبەندو لق كردبوو، لەو ساتەوەختەدا، دەستی چەپەڵی تیرۆرستان گەشتە ناو ئاپۆڕای جەماوەرو لەو رووداوەدا خوێنی دەیان سەركردەو كادیرو پێشمەرگەو خەڵكی رژایە ژێر نەمامی ئاشتیو تەبایی ریزەكانی گەلی كورد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە سلێمانی نەوتی سپی دابەش دەکرێت
02:32 PM - 2026-02-01 -
شێخ جەعفەر بۆ ساڵیادی 1 ی شوبات: ئامانجی دوژمنان سڕینەوەی شوناسمانە
11:53 AM - 2026-02-01 -
كەشناسی: بەفربارین دەستپێدەكاتەوە
11:33 AM - 2026-02-01 -
دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکارییە
09:44 AM - 2026-02-01
ئەمانەش ببینە
پرسی سەرۆككۆمار سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان كۆدەكاتەوە
01:50 PM - 2026-02-01
ڕفعەت عەبدوڵڵا: ساڵیادی 1 ی شوبات هاندەری تەبایی و یەكڕیزیمان بێت
12:25 PM - 2026-02-01
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە یەک هەڵوێستبین بەرامبەر دوژمنانمان
10:16 AM - 2026-02-01
22 ساڵ بەسەر كردەوە تیرۆرستییەكەی 1ی شوبات تێدەپەڕێت
08:47 AM - 2026-02-01
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانیی کانزاکان.. نەهامەتییەکی نوێی ئابووری
بیروڕا 09:05 PM - 2026-01-31 -
مەڵبەندی هەولێر بۆ ساڵیادی 1 ی شوبات: تیرۆرستان دژی كوردن
کوردستان 08:57 PM - 2026-01-31 -
سەرۆك بافڵ و رەیان كلدانی: سەرۆككۆماری عیراق لەوادەی دەستووریدا هەڵببژێردرێت
عیراق 06:30 PM - 2026-01-31 -
سەرۆك بافڵ و د. ئەیاد عەلاوی جەخت لەپێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار دەكەنەوە
عیراق 06:04 PM - 2026-01-31 -
تەقینەوەیەک لەبەندەر عەباس قوربانی لێکەوتەوە
کوردستان 05:39 PM - 2026-01-31 -
شەوی بەرات دیاریکرا
کوردستان 03:17 PM - 2026-01-31 -
خۆشنووسێکی کورد گەورەترین قورئانی دەستنووس تەواو دەکات
کوردستان 03:16 PM - 2026-01-31 -
سەرۆک بافڵ: شەهید ئارام ناوێکی دیار و گەشاوەی خەباتی کوردایەتییە
کوردستان 02:58 PM - 2026-01-31






دابەزێنە

