riklam

خۆشنووسێکی کورد گەورەترین قورئانی دەستنووس تەواو دەکات

کوردستان 03:16 PM - 2026-01-31
عەلی زەمانی لەکاتی دەستنوسیدا AP

عەلی زەمانی لەکاتی دەستنوسیدا

عەلی زەمان، خۆشنووسێکی خەڵکی رانیەیە لە هەرێمی کوردستان، دوای 6 ساڵ کارکردنی بەردەوام، توانی کارە ناوازەکەی کە نوسینەوەی قورئانێکی دەستنووسی قەبارە گەورەیە، لە شاری ئیستانبوڵ تەواو بکات.

ئەم قورئانە پیرۆزە لە 302 لاپەڕەی دوو دیو پێکهاتووە، درێژی هەر لاپەڕەیەک 4 مەتر و پانییەکەی 1.5 مەترە، لاپەڕەکان بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەم پڕۆژەیە دروستکراون و تێیاندا کەرەستەی وەک هێلکە و نیشاستەی گەنمەشامی بەکارهاتووە تا بۆ ماوەیەکی درێژ بمێننەوە و تێکنەچن.

عەلی زەمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، رایگەیاند: هەست بە شانازییەکی گەورە دەکات کە توانیویەتی ئەم کارە تەواو بکات.

دەشڵێت: هەر کاتێک بیر لەم قورئانە دەکەمەوە، هەستێکی زۆر خۆشم پێدەبەخشێت کە خودا تەمەنی پێدام تا بتوانم تەواوی بکەم.

عەلی زەمان لە تەمەنی 12 ساڵییەوە خولیای ئەم هونەرەی بۆ دروستبووە و هەستی کردووە رۆحی خۆی لەناو ئەو هونەرەدا دەدۆزێتەوە.

ئێستا ئەم دەستنووسە لەناو سندوقی تایبەتدا لەو مزگەوتەی لێی نوسراوەتەوە پارێزراوە، عەلی زەمان ئاواتەخوازە لە مۆزەخانەیەکی تایبەت یان شوێنێکی شایستە نمایش بکرێت تا هاووڵاتییان و خولیایانی هونەر بتوانن بیبینن و وەک کارێکی دەستیی ناوازە بایەخی پێبدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

شەوی بەرات

کوردستان 03:17 PM - 2026-01-31 شەوی بەرات دیاریکرا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket