كەشناسی: بەفربارین دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2026-02-01
PUKMEDIA
بەفربارین
كەشناسی هەرێم رایگەیاند: لەسەر ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفربارین دەستپێدەكات و كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و هەورە تریشقەش زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 2ی 2026، بەگشتی ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاكان، لەناوچە شاخاوییەكان لەهەندێك كاتدا باران بەشێوەی نمەباران دەبارێت و لەلوتكەی شاخە بەرزەكانیش بەفرێكی كەمی دەبارێت.
راشیگەیاندووە: لەسەنتەری پارێزگاكان بەردەوام ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێك كاتدا، پلەكانی گەرماش 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 11 پلەی سیلیزی
هاوكات كەشناسی هەرێم سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی دووشەممە 1ی 2ی 2026 رایگەیاندووە: لەكاتەكانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان، لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری نمەباران لەسەر هەندێك ناوچەی جیا جیا دووبارە دەست پێدەكاتەوەو بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت، لەو ناوچە شاخاویانەش كە 2000 مەتر لەئاستی رووی دەریا بەرزن بەفرێكی كەمی دەبارێت.
راشیگەیاندووە: لەهەندێك كاتی دوای نیوەڕۆوە لەسەنتەری پارێزگاكان نمەبارانێكی كەم دەبارێت و پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
كەشناسی راشیگەیاندووە: رۆژی سێشەممە كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و بارانبارین و هەورە تریشقە بەڕێژەی جیا زۆربەی ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە.
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بەپلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 13 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە سلێمانی نەوتی سپی دابەش دەکرێت
02:32 PM - 2026-02-01 -
شێخ جەعفەر بۆ ساڵیادی 1 ی شوبات: ئامانجی دوژمنان سڕینەوەی شوناسمانە
11:53 AM - 2026-02-01 -
كەشناسی: بەفربارین دەستپێدەكاتەوە
11:33 AM - 2026-02-01 -
دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکارییە
09:44 AM - 2026-02-01
ئەمانەش ببینە
پرسی سەرۆككۆمار سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان كۆدەكاتەوە
01:50 PM - 2026-02-01
ڕفعەت عەبدوڵڵا: ساڵیادی 1 ی شوبات هاندەری تەبایی و یەكڕیزیمان بێت
12:25 PM - 2026-02-01
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە یەک هەڵوێستبین بەرامبەر دوژمنانمان
10:16 AM - 2026-02-01
22 ساڵ بەسەر كردەوە تیرۆرستییەكەی 1ی شوبات تێدەپەڕێت
08:47 AM - 2026-02-01
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانیی کانزاکان.. نەهامەتییەکی نوێی ئابووری
بیروڕا 09:05 PM - 2026-01-31 -
مەڵبەندی هەولێر بۆ ساڵیادی 1 ی شوبات: تیرۆرستان دژی كوردن
کوردستان 08:57 PM - 2026-01-31 -
سەرۆك بافڵ و رەیان كلدانی: سەرۆككۆماری عیراق لەوادەی دەستووریدا هەڵببژێردرێت
عیراق 06:30 PM - 2026-01-31 -
سەرۆك بافڵ و د. ئەیاد عەلاوی جەخت لەپێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار دەكەنەوە
عیراق 06:04 PM - 2026-01-31 -
تەقینەوەیەک لەبەندەر عەباس قوربانی لێکەوتەوە
کوردستان 05:39 PM - 2026-01-31 -
شەوی بەرات دیاریکرا
کوردستان 03:17 PM - 2026-01-31 -
خۆشنووسێکی کورد گەورەترین قورئانی دەستنووس تەواو دەکات
کوردستان 03:16 PM - 2026-01-31 -
سەرۆک بافڵ: شەهید ئارام ناوێکی دیار و گەشاوەی خەباتی کوردایەتییە
کوردستان 02:58 PM - 2026-01-31







دابەزێنە

