riklam

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار مانگدا تۆمارکرد

جیهان 09:33 AM - 2026-01-29
نرخی نەوت لە جیهان PUKMEDIA

نرخی نەوت لە جیهان

نرخی نەوت

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی چوار مانگدا تۆمار کرد و هۆکاری سەرەکیش بۆ ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە بازرگانان پارەی مەترسی بۆ ئەو کاڵا جیهانییە زیاد دەکەن، چونکە ترسیان هەیە لە ئەگەری پچڕانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بەهۆی هەر ململانێیەکەوە.

بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە 29-1-2026 نرخی بەرمیلێک نەوتی پرێنت گەیشتە 63 دۆلار و 75 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاویش گەیشتە 68 دۆلار و 96 سەنت.

یەکێکی تر لە هۆکارەکان وەستانە لە بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی سەرمای سەختی ناوچەیی لە ئەمریکا کە زریانێکی زستانەو بەفرێکی زۆر و پلەی گەرمی ژێر سفری گەیاندە ناوچە گەورەکانی وڵات و بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی تێکدا.

راپۆرتەکان دەریانخستووە کە هەفتەی رابردوو لانیکەم دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لەبەرهەمهێنانی نەوتی خاو داخراوە، هەروەها هەناردەکردنی نەوتی کەنارەکانی کەنداویش پەکی کەوتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket