riklam

نزیکەی 350 هەزار کەس ئاوارەی رۆژئاڤا بوون

کوردستان 04:28 PM - 2026-01-28
ئاوارەکانی رۆژئاڤا میدیاکان

ئاوارەکانی رۆژئاڤا

رۆژئاڤا

نزیکەی 350 هەزار کەس لە رۆژئاڤای کوردستان ئاوارەی شارەکانی حەسەکە و  قامیشلۆ و کۆبانێ بوون و هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوارە و پەنابەرانی خۆسەریش هۆشداری لە دۆخی کۆبانێ دەدات.

شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوارە و پەنابەرانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند:هێرشی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی ڕەقە، تەبقە و دێرەزۆر،بووەتە هۆی ئاوارە بوونی نزیکەی 350 هەزار کەس و روویان لە  شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانێ کردووە.

لە بارەی دۆخی مرۆیی ناوچەکانی رۆژئاڤاشەوە،هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەکردووە: بەهۆی بەردەوامی هێرشی چەکدارانی سەر بە سوریا، بارودۆخێکی مرۆیی ناهەموار ناوچەکانی ڕۆژئاڤای کوردستانی گرتووەتەوە.

پەیوەست بە قەبارەی هاوکارییەکانیش بۆ کۆبانێ، شێخموس ئەحمەد، ئاشکرای کردووە: ئەو هاوکارییانەی کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە گەیاندراونەتە کۆبانێ سنووردارن و بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو شارە ناکات،چونکە ئاوارەیەکی زۆر روویان لە شارەکە کردووە.

لە کۆتایشدا،شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوارە و پەنابەران، هۆشداری دەدات، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت، ڕەنگە زۆرێک لە دامەزراوە سەرەکییەکان، وەک نانەواخانە و نەخۆشخانەکان ناچاربن کارەکانیان ڕابگرن و ژیانی ملیۆنان کەس دەکەوێتە مەترسییەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket