میدیا جیهانییەکان: پاراستنی کورد ئەرکێکی ئەخلاقی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
کوردستان 03:09 PM - 2026-01-28
PUKMEDIA
پرسی رۆژئاڤا لە میدییا جیهانییەکان
لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاڤا، میدیا نێودەوڵەتییەکان
لە ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوام باسیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
لە رۆژئاڤا دەکرد، بەوەی هێزێکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە، ئەمە
جگە لەوەی دووپاتیان دەکردەوە،کە کورد هاوپەیمانێکی متمانەپێکراون لە شەڕی دژ بە
داعش،هەروەها لە دوای هێرشی گروپە چەکدارەکان لە 6ی1ی2026وە بۆ سەر گەڕەکەکانی
ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب و دواتر پەلهاویشتنیان بۆ رەقە و تەبقە، کاردانەوەی
میدیا جیهانییەکانی لێکەوتەوە و پشتگیری خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و
چارەسەرکردنی پرسی کورد دەربڕی.
پرسی کورد، پرسێکی رەوایە
بەپێچەوانەی بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان،کە پشتگیری
لە حکومەتی کاتی سوریا دەکەن و رەوایەتی بە هێرشی چەکدارەکان دەدەن، میدیا
جیهانییەکان پشتگیری لە رۆژئاڤا دەکەن و
سێ خاڵی سەرەکیان کردووەتە مانشێتی هەواڵەکانیان، کە بریتین لە پاراستنی خەڵکی سڤیل،
پرسی کورد پرسێکی رەوایە، پاراستنی کورد و کەمەنەتەوەییەکان بەرپرسیاریەتیی نێودەوڵەتییە.
لەو بارەیەوە، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا
لە چەند راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: کە هێزە کوردییەکان متمانەپێکراوترین
هاوپەیمانی ئەمریکان لە دژی داعش ،هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە هێزە کوردییەکان هێشتا
هێزی سەرەکی رووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعشن.
خەڵکی سڤیل باجی هێرشی چەکدارەکان دەدەن
لەلایەکی دیکەوە،واشنتن پۆست رۆڵی هێزە
کوردییەکان لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە گرنگ ناوزەند دەکات و ئاماژە بەوەشدەکات،
بەهۆی هێرشی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا، هێزە کوردییەکان ناتوانن رووبەڕووی
تیرۆرستان ببنەوە و هەوڵی پارێزگاری لە ناوچەکانی خۆیان دەدەن، ئەمەش کاریگەری
لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەکە دەبێت.
کەناڵیCNN یش لای
خۆیەوە، روونی کردووەتەوە، کە خەڵکی سڤیل لە رۆژئاڤا باجی ململانێ سیاسیی و سەربازییەکانی
حکومەتی سوریا دەدەن، ئاماژە بەوەشدەکات کە ناسەقامگیری لە رۆژئاڤا بوار بە
زیندووبونەوەی گروپە تیرۆرستییەکان دەدات، کە جارێکی دیکە چالاک ببنەوە و هێرشی
تیرۆرستی ئەنجام بدەن.
میدیای ئەوروپا: کوردەکان هاوپەیمانی متمانەپێکراون
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا، ڕۆژئاڤا وەک
مۆدێلێکی نوێی حوکمڕانی لە ناوچەکە وێنە دەکات، بەوەی پەیڕەوی لە کۆمەڵگەی دیموکرات
دەکات و هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی بەشدار کردووە لە بەرێوەبەرایەتی
خۆسەر لە رووی سەربازی و کارگێڕییەوە،
هۆشداریش دەدات، کە هێرشی گروپەکان و نەساقامگیری ناوچەکە، هەڕەشە لە
ئەزمونی رۆژئاڤا دەکات و زیان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت.
روونیشی دەکاتەوە، کە پاراستنی هاوپەیمانە
کوردەکان کە متمانەپێکراوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین،بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقییە.
هاوکات، دێر شپیگڵی ئەڵمانیا، رۆژئاڤا وەک
ناوچەیەک وێنە دەکات، کە لەژێر فشاری گروپە چەکدارەکان و حکومەت و وڵاتانی هەرێمیدایە،
هەروەها رۆژئاڤا بووەتە قەڵغانێک بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاژاوەگێڕییەکانی ناوچەکە.
رۆژئاڤا دەیەوێت بمێنێتەوە
لامۆندێ و لامۆندێ دیپلۆماتیکی فەرەنسی، رۆژئاڤا
وەک نموونەیەکی سیاسی بەرز دەناسێنیت، کە دەیەوێت بە هەوڵی بەرخۆدان و پاڵپشتی
نێودەوڵەتی بمێنیت، کە هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە، بەتایبەت دوای رێککەوتنی 18ی1،
کە سەرۆکی کاتی سوریا، داوای گەڕانەوەی حکومەت و سەربازی بۆ ناوچە کوردییەکان کرد
و شەڕڤانانیش دەبێت وەک تاک بچنە ناو سوپاوە.
هاوکات،ئێل پاییسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە: رۆرژئاڤا هێشتا پرۆژەیەکی
ناسک و ساوایە، بەڵام وێنەیەکی راستەقینەی حوکمڕانی نیشاندەدات، هەروەها پێویستی
بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ناوچەکە.
جێهێشتنی کورد زیان لە شەڕی دژ بە داعش دەدات
تۆڕی میدیایی زە
نیو هیومانیتەریان،رۆژئاڤا وا نیشاندەدات کە کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و بێ وێنەیە،
بەڵام لەژێر هەڕەشەدایە، بەتایبەت هەڕەشەی مرۆیی و گەمارۆدان و رێگری لە گەیشتنی پێداویستییە
سەرەتاییەکان.
فۆرن پۆڵسی: لە
رووی ستراتیژییەوە، جێهێشتنی هاوپەیمانە کوردەکان، زیان لەو دەستکەوتانە دەدەن، کە
لەشەڕی دژی داعش بەدەستهاتوون.
رۆژنامەی ئۆپن دیموکراسی، دووپاتی دەکاتەوە کە
دامەزراوەکانی فەرمانڕەوایی لە رۆژئاڤا هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی لەخۆ گرتووە،
بەتایبەت ژنان کە لە سوریادا رێگە بەکارکردنی ژنان نادرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، کە میدیا جیهانییەکان بە روونی پاڵپشتی خۆیان بۆ رۆژئاڤا و شەڕڤانان
دووپاتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن، کە کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی و متمانەپێکراوی
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین دژ بە داعش، ئەمە جگە لەوەی توانیویانە کە حوکمڕانییەکی
نموونەیی لەناوچەکە پێکبهێنن و کە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی لەخۆی گرتووە،
هەر ئەوانیش سەقامگیری ناوچەکە دەپارێزن، بۆیە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
پارێزگاری لەو مۆدێلە بکات و کوردیش لە هێرشی گروپە چەکدارەکان بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

