داستانی سه‌ری ره‌ش ئه‌و شه‌وه‌ی به‌فر گڕیگرت
کوردستان 10:54 AM - 2026-01-28
ئەرشیف
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
خه‌بات و تێكۆشانی چه‌كداری له‌ڕۆژه سه‌خته‌كانی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان
به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مێژووێكی گه‌ش و پڕ له‌سه‌روه‌ریی
له‌لاپه‌ره‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تۆماركردووه، كه تاكو ئێستاش داستان و
نه‌به‌ردییه‌كان وه‌كو چیرۆك و ئه‌فسانه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان ده‌گێردرێته‌وه.
له‌و گه‌شته‌مان به‌ناو تووله رێیه‌كانی كوردایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و فه‌رمانده
جه‌ربه‌زه‌و خۆنه‌ویستانه‌ی ئه‌وێ رۆژێدا ده‌دوێن تا بمانباته‌وه ئه‌و رۆژگاره‌ی
كه به‌فر گڕی ده‌گرت، له‌م گه‌شته پڕ دوین و یادگار ئامێزه‌دا، بورهان سه‌عید
سۆفی، یه‌كێك له‌قاره‌مانه به‌شداره‌كانی نه‌به‌ردیی و داستانی گرتنی سه‌ری
ره‌ش، تیشك ده‌خاته سه‌رداستانه كه‌م وێنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنووری
هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی سێ و چواری هه‌ولێر، كه ئه‌ویش داستانی سه‌ری ره‌شه.
بورهان سه‌عید سۆفی له‌گێڕانه‌وه‌كه‌یدا به‌باسكردنی كه‌شی ساردی ئه‌و رۆژگاره
ده‌ستیپێکرد و وتی: شه‌وێكی زۆر سارد‌و زریان بوو، به‌فر هه‌موو رێگاكانی گرتبوو،
ته‌نیا رێگای پێشمه‌رگه نه‌بێ، له‌هه‌موو رۆژه سه‌خته‌كان به‌و هه‌موو ساردی و
سه‌هۆڵبه‌ندانه هه‌میشه رێگای تێكۆشان و خه‌باتی پێشمه‌رگه هیچ به‌ربه‌ستێك
نه‌یده‌توانی دایبخات و هه‌رده‌م ئاواڵابوو.
ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌چیرۆكه ئه‌فسانییه‌كان شاره‌زان بتوانن له‌ناو رۆمانه‌كانیان
جێگا بۆ سه‌ختی ئه‌م شه‌وه بكه‌نه‌وه، مۆسیقا ژه‌نه‌كانیش ده‌توانن پێناسه‌ی ئه‌و
ده‌نگه بكه‌ن و نۆته له‌سه‌ر ژێی ئامێری مۆسیقاكانیان دابنێین و له‌گه‌ڵ ئه‌م
رۆژه سه‌خت و سارده به‌سه‌ر به‌فرو به‌ژێر پێڵاوه لاستیكه‌كان له‌ژێر نه‌عره‌ته‌ی
هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه چۆن سه‌نگه‌ره‌كانی دیكتاتۆرییه‌ت یه‌كه یه‌كه
هه‌ره‌سیان ده‌هێنا له‌سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، تاوه‌كو ده‌شتی هه‌ولێرو بناری
قه‌ره‌چۆغ.
ئه‌و رۆژه‌ی بورهان سەعید سۆفی به‌سه‌رهات و شانازییه گه‌وره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه
28ی1ی 1988-ه كه له‌داستانێكی بێ وێنه
له‌شارۆچكه‌ی سه‌ری ره‌ش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌سنووری
مەڵبەندی سێی هه‌ولێر توانیان وانه‌یه‌كی تری نه‌به‌زین و بێ هیوا نه‌بوونی
كورد له‌كوردایه‌تی بده‌نه دوژمن، به‌جۆرێك دوژمن هه‌رگیز له‌بیری نه‌كات.
ئه‌و داستانه‌ش بیرۆكه‌و پلان داڕێژه‌ره‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
بوو، كه ئه‌و كاته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر بوو، له سماقوڵ شه‌هید سابیر ره‌سول
لێپرسراوی سه‌ربازی بوو، له‌گه‌ڵ رائید جه‌لال، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌ڕووی جوگرافیاوه جوگرافیایه‌كی سه‌خت‌و دژواری هه‌یه،
بۆیه رۆژێكی سارد‌و به‌فرو زریانیان هه‌ڵبژارد، له‌لایه‌كی تریش په‌یوه‌ندی به‌هه‌ندێك
چه‌كداری رژێم كرا كه به‌ئاگاداری شۆڕش چه‌كی رژێمیان هه‌ڵگرتبوو، بۆئه‌وه‌ی
ئاسانكاریمان بۆ بكه‌ن له‌وانه نامق بیرێژی یه‌كێك
بوو له‌و چه‌كدارانه‌ی پارێزگاریان له‌سه‌ری ره‌ش ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وجێكی مه‌غاویر
كه له سه‌ری ره‌ش بوون، ئه‌وه‌بوو به‌ر له چه‌ند رۆژێك كه چالاكییه‌كه ده‌ست
پێبكات له‌ڕێگای شه‌هید نامق هه‌ندێك له‌هه‌ڤاڵانی ئێمه داخڵی ناو سه‌ری ره‌ش
بوون.
ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ش پێكهاتبوون له‌هه‌ڤاڵ كه‌ریمه ره‌ش و شه‌هید
میكایل و شه‌هیدی فه‌رمانده هاشم شه‌مامكی، شه‌هید سۆران و ئاوات و ئارام چاوشین،
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گوندی بێرۆكان كه ئه‌و كاته ماڵی ئێمه له‌و گونده بوو،
كه كه‌وتبووه ته‌نیشت ناودۆراكان و زیاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو فه‌رمانده‌كان
له‌وێ ده‌ستی پێكرد و هێزه‌كه به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرا: تیپه‌كه‌ی ئێمه كرا به‌دوو
به‌شه‌وه، كه ئه‌وكاته شه‌هیدی
فه‌رمانده ته‌حسین كاوانی سه‌رتیپی 85ی به‌رانه‌تی بوو، شه‌هید مه‌لا سلێمان
جێگری سه‌رتیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێربوو، ئه‌وه‌بوو تێکەڵکرا له‌گه‌ڵ دوو كه‌رتی
تیپی 85ی به‌رانه‌تی، ئێمه‌ش دوو كه‌رت كه یه‌كیان من بووم فه‌رمانده‌ی كه‌رتی
سێی تیپی 85ی به‌رانه‌تی و شه‌هید میكایلیش فه‌رمانده‌ی كه‌رتی یه‌ك بوو، كه‌ریمه
ره‌شیش فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سێی تیپی 87ی قه‌ره‌چوغ بوو، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و
هێزه‌ی ئێمه بوو، ئه‌و هێزه‌ی ئێمه كه ده‌ستنیشان كرابوو بۆ قه‌سری مه‌لیك له‌سه‌ری
ره‌ش سریه‌یه‌كی مغاویری لێ‌بوو، ده‌وربه‌ره‌كه‌یشی به‌چه‌كداره‌كانی كورد، واته
به جاش ده‌ور درابوو، شوێنه ستراتیجیه‌كانیشی سوپای تێدابوو.
وا ده‌ستنیشان كرابوو شه‌هید رێباز‌و سه‌فینی مه‌لاقه‌ره‌و مام غه‌فور هه‌ریه‌كه‌و
له‌شوێنێك هێزه‌كه‌ی جێگیر بكا، هێزه‌كه هه‌مووی دابه‌شكرا، له‌هه‌مان كاتیش
هێزێك بۆ پشگیری لۆجیستكی دانرا، كه ئه‌و كاته رێكخراو هه‌بوو، ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێكخراو
سپێردرا، كه شه‌هید شاخه‌وان و شه‌هید به‌هرۆز قه‌شقه‌یی و عه‌بدوڵلا تۆفیق و به‌كره
سوور ئه‌وانه هه‌رهه‌مووی ئاماده كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هێزه‌كه بده‌ن، به
تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنرێن
بتوانرێت به‌ئاسانی بگوازرێته‌وه، پاش ئه‌و ئاماده‌كارییانه سه‌عاتی سفر دیاری
كرا، كه له 12 شه‌وه‌وه بوو. ئه‌وه هێزه‌ی ئێمه كه هاتین له‌لای بیرێژیه‌وه
سه‌ركه‌وتین یه‌كه‌مجار كه‌چووینه ناو ره‌بایه‌یه‌ك ئارام چاوشین له‌وێ بوو وتم
ئارام پێشمان كه‌وه، چونكه به‌ڕاستی زریانێكی وابوو نه‌تده‌زانی تۆ له‌كوێی، ئه‌وه‌بوو
كاك ئارام پێشمان كه‌وت، من و ئاسۆ ئه‌ڵمانی و كه‌ریمه ره‌ش و شه‌هید میكایل
جاده و جاده هاتین به‌ئاراسته‌ی پیرمام بۆ سه‌ری ره‌ش، ئه‌وه‌بوو شه‌هید نامق
تا نزیكی ئه‌و خاڵه‌ی بۆ ئێمه دانرابوو له‌گه‌ڵمان هات‌و دواتر گه‌ڕایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌بوایه له‌گه‌ڵ هێزێكی تریش بڕوات.
به‌رله‌وه‌ی بگه‌ینه شوێنی
مه‌به‌ست ئۆتۆمبیلێك هات ره‌ماشی بۆ لێداین، ئێمه له‌قه‌راغ رێگاكه خۆمان حه‌شارداو
زریانیش بوو له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌یان نه‌بینی، گه‌یشتینه خاڵی مه‌به‌ستی خۆمان،
كه سریه‌یه‌كی مغاویری تێدابوو، ئه‌و شه‌وه كه 28ی مانگ بوو فه‌رمانده‌ی سریه‌كه
چووبوو بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی مووچه بهێنێت، ئه‌وه‌بوو نه‌كه‌وته ده‌ستمان، ئه‌گه‌ر
شه‌وێك خۆمان دواخستبایه هه‌رهه‌موو پاره‌كه‌ش ده‌بووه ده‌ستكه‌وتی شۆڕش و
چالاكییه‌كه‌مان.
ئێمه به‌ره‌و قه‌سری مه‌لیك
فه‌یسه‌ل له سه‌ری ره‌ش به‌ڕێكه‌وتین، ئه‌و هێزه‌ی تری ئێمه‌و به‌شێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی
قه‌ره‌چوغ ئه‌و دوو ره‌بایه‌ی سه‌ری قیرژه و هه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی تر له‌ماوه‌یه‌كی
زۆر كه‌م ئازاد كران‌و كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه، هێزێكی زۆر له مه‌سیفه‌وه
هات له‌هه‌ولێریشه‌وه بۆ مه‌سیف هاتن، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان كه‌وتنه بۆسه‌كانی
هێزی پێشمه‌رگه‌و تێكشكینران.
بورهان سه‌عید سۆفی له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و داستان‌و نه‌به‌ردییه‌دا كه
چۆن پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌ڕۆژگاری ئه‌وپه‌ڕی نائومێدی كورد‌و سه‌مه‌ست
بوونی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی، سه‌ری ره‌ش ده‌كه‌نه مه‌یدانی
گیانبازی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و وتی : بۆ گرتنی
قه‌سره‌كه‌ی مه‌لیك پێشتر شه‌هید نامق نه‌خشه‌كه‌ی بۆ ئێمه كێشابوو، واتا به‌وردیی
جۆری كۆشكه‌كه‌و هه‌موو دامه‌زراوه‌و خاڵه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه دیاریكرابوو،
كه چوار خاڵی لێ‌بوو به دیوی گڕاوو هه‌ڵدێربوو به‌رامبه‌ره‌كه‌یشی هێزێكی بۆ
دانرابوو كه‌دێت لێی بدرێت، له‌و لاشه‌وه هه‌ر هه‌موو لوغم رێژ كرابوو ده‌بابه‌یه‌ك‌و
تانكێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری لیبوو، كه كه‌متر له‌سه‌د مه‌تر له‌قه‌سره‌كه نزیكبوون،
كه گه‌یشتین له‌به‌ر زریان‌و ته‌م ومژ زۆر به‌خراپی ده‌مان بینی زۆر نزیكبووینه‌وه
ئینجا زانیمان كه ئه‌وه ده‌بابه‌كه‌یه بۆیه دامه‌زراین ئێمه به‌ئاراسته‌یه‌ك
كاك كه‌ریمه ره‌شیش به‌ئاراسته‌یه‌ك ئه‌وەبوو خاڵی یه‌كه‌ممان به‌بێ ته‌قه ده‌ست
به‌سه‌ر داگرت‌و چووینه ناوی و له‌و خاڵه‌ی به‌رامبه‌رمان یه‌كێك له‌عه‌سكه‌ره‌كان
هه‌ستی پێكردو هه‌ڵات و كه‌وته به‌رده‌ممان و له‌وێوه ته‌قه ده‌ستی پێكرد، ته‌نانه‌ت
له‌هه‌ندێك شوێن له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی دووژمن به‌دووریی دوو مه‌تر سێ مه‌تر لێك نزیك
بووین. به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ده‌ستمان به‌سه‌ر قه‌سری مه‌لیكدا گرت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا بورهان سەعید سۆفی دەگێڕێتەوە، له‌و كاتانه‌ی
ئێمه ده‌ستمان به‌سه‌ر قه‌سردا گرت كاك كۆسره‌ت به بێ ته‌ل په‌یوه‌ندی به من و
كه‌ریمه ره‌شه‌وه كرد‌و وتی ئه‌و دوو ره‌بایه‌ی سه‌ری قیرژه ئاڵۆزی بۆ دروستكردوین
و رێگاناده‌ن سه‌ركه‌وین، ئێوه له‌دواوه وه‌رن، منیش وتم كاك كۆسره‌ت من ئێستا
نازانم روومان له‌كوێیه ئێوه‌ش له‌كوێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زریان و ته‌م بوو بینین
زۆر زه‌حمه‌ت بوو، كاك كۆسره‌تیش وتی تۆ به‌ئاڕاسته‌ی سماقووڵی هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه
وه‌ره پێش له‌گه‌ڵ كه‌ریمه ره‌ش، ئه‌وه بوو ئێمه تۆزێك چووینه پێش هێشا له‌ناو
هه‌ندیك شوێن ته‌قه مابوو له‌ناو قولغه‌و زاوییه‌كان، له‌ناو ره‌بایه‌كان شه‌ش چه‌كدار
به‌ئاراسته‌ی ئێمه هاتن نه‌یانده‌زانی ئێمه پێشمه‌رگه‌ین، بۆ چه‌ك هاتبوون فیشه‌كیان
نه‌مابوو گوایه ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان جاشین، به‌ڵام هه‌ركه زانیان پێشمه‌رگه‌ین
تووشی شۆك بوون ئه‌وه‌بوو چه‌كمان كردن و ئازادمان كردن، بورهانی سه‌عید سۆفی.
هاوکات بورهان سەعید سۆفی هه‌ر له‌و گێرانه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌ژماره‌ی
شه‌هیده‌كان و زه‌ره‌رو زیانی دوژمن و ده‌سكه‌وته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه کرد و
رایگەیاند: پاش ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی سه‌ربازگاكه‌و سه‌ری ره‌شمان كرد ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌سه‌ربازو ئه‌فسه‌رمان به‌دیل گرت، چوار ئه‌فسه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه بوو، هه‌رچی
تانك و زرێپۆش هه‌بوو له سه‌ری ره‌ش هه‌رهه‌مووی كه‌وته به‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه،
دیاره زه‌حمه‌تیش بوو له‌ڕێگای كۆڕێ ئه‌م هه‌موو تانكانه ده‌ربازبكرێت، به‌داخه‌وه
به‌هۆی دارمانی شاخێكی گه‌وره له‌نێوان رێگای گڕاوو سه‌ری ره‌ش ئه‌و رێگایه‌شمان
لێ‌گیرا، بۆیه تاكو سه‌عات 7ی به‌یانی چاوه‌ڕوانمان كرد بۆئه‌وه‌ی رێگایه‌ك
بدۆزینه‌وه بۆ ده‌ربازكردنی تانك و زرێپۆشه‌كان، به‌ڵام هه‌ر نه‌مانتوانی ده‌ربازیان
بكه‌ین.
ئه‌وه‌بوو كاك كۆسره‌ت فه‌رمانی دا كه به‌ناچاریی هه‌ر هه‌موو تانك و
زرێپۆشه‌كان بسوتێنین، بۆیە به چه‌كی ئاربیجی ته‌قێندرانه‌وه له‌هه‌مان كات
900 چه‌كی كلاشنكۆفمان ده‌ستكه‌وت له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوه‌نی 120ملم و ئاڕپی جی و
تادوایی، ئه‌وانه‌مان به ووڵاغ گواسته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی
پێشمه‌رگه.
له‌م داستانه‌دا 13 شه‌هیدمان هه‌بوو له‌وانه ته‌نیا 7 شه‌هید به‌گولـلە
بوو ئه‌وانی تریان له‌به‌فر ره‌قبوونه‌وه‌و شه‌هیدبوون.
زیانی گیانی دوژمن زیاتر له 200 كوژراو بوو 70 كه‌سیان لێ به‌دیلگیرا
له‌سه‌ربازو ئه‌فسه‌ر.
ده‌رباره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و داستانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بورهان سه‌عید سۆفی
ئاماژه‌ی به‌گه‌وره‌یی و ناوبانگیی ئه‌م داستانه کرد و وتی : ئه‌م داستانه به‌جۆرێك
ده‌نگی دایه‌وه له‌ڕادیۆكانی ده‌نگی ئه‌مریكاو مۆنتیكارلۆ و له‌نده‌ن ئاماژه‌ی
پێدراو جارێكی تر بووه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بزانێت كه شۆڕشی كوردان
كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام ئیدیعای ده‌كات
راست نییه‌و هێشتا كورد له‌عیراقدا بۆ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تێده‌كۆشێت.
ناوبانگی هێزی یه‌كێتیش له‌بڵندگۆی ئه‌م رادیۆیانه‌وه جارێكی تریش به‌جیهاندا
بڵابوویه‌وه بۆهه‌موو دنیا.
له‌باسكردنی په‌رچه كرداری رژێمی به‌عسیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داستانه مه‌زنه،
بورهان سه‌عید سۆفی گێڕایەوە، هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماده‌سازییان
كردبوو بۆ هه‌ر په‌رچه كردارێكی به‌عس، جگه‌له‌وه‌ش سوپای رژێمه‌كه‌ی سه‌دام ئه‌زموونێكی
تاڵی هه‌بوو له‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و له‌م ناوچه‌یه
زۆرجار خۆی تاقیكردبووەوە وه‌كو شه‌ڕه‌كانی سماقوڵی بنه‌باوی و زۆری تر، به‌ڵام
نه‌یتوانیبوو ته‌نها یه‌ك مه‌تریش له‌و شوێنانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه
داگیربكات، بۆیه ئێمه‌ش ئاماده‌سازیمان به‌ته‌واوی وه‌رگرتبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر
جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن ئێمه زۆر تووندترو كاریگه‌رتر په‌لاماری هێزه‌كانیان بده‌ین، هه‌روه‌ها
له‌ڕووی راگه‌یاندنه‌وه شه‌هید دڵشادی وێنه‌گر رۆڵێكی زۆر باڵای هه‌بووكه له‌و
كاته‌دا كامێره‌یه‌كی ڤیدیۆی پێ‌بوو، هه‌مووداستانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و كاسێته‌كه‌ی
ئێستا لای كاك عەباسی ڤیدیۆیه، به‌ڕاستی دۆكیۆمینتێكی زۆر تایبه‌ت و پڕ شانازییه
بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیتی به‌تایبه‌تی و هیوادارم ئه‌و
فیلم‌و ڤیدیۆیانه‌ی هه‌ن كه داستانه گه‌وره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستانیان له‌قۆناغی خه‌باتی شاخ دا تێدا تۆماركراوه كۆبكرێنه‌وه‌و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییان
لێ دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی و داهاتوو به‌و شانازییه گه‌ورانه ئاشنا
بكرێن‌و بزانن یه‌كیتی چۆن پارێزگاری له‌بوونی كورد‌و ناوچه‌كه‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
كردووه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
حكومه‌ت به‌نیازه كاره‌بای ماڵی بریندارانی چه‌كی كیمیایی ببڕێت
04:18 PM - 2026-02-03 -
یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر لە 41 هەزار کەس ئازاد دەکات
04:13 PM - 2026-02-03 -
تەندروستی سلێمانی: رێکاری یاسایی بۆ دەرمانی قاچاغ دەگرینەبەر
02:49 PM - 2026-02-03 -
نرخی عومرە دوو هێندە بەرزدەبێتەوە
02:40 PM - 2026-02-03
ئەمانەش ببینە
نێروەیی: حەق نییە د.فوئاد حسێن رەخنە لە یەکێتی بگرێت
07:04 PM - 2026-02-03
لەسلێمانی مێردمنداڵێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرا
06:31 PM - 2026-02-03
قوباد تاڵەبانی: مەترسی خۆڕێکخستنەوەی تیرۆرستان جدییە
05:03 PM - 2026-02-03
د. یوسف گۆران: داتای ژینگەو ئاستی وەبەرهێنان لەسلێمانی دڵخۆشكەرە
04:14 PM - 2026-02-03
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرەو قامیشلۆ بەڕێكەوت
کوردستان 01:38 PM - 2026-02-03 -
فەڕەنسا: دەنگی کوردانی ڕۆژئاڤا دەبیستین و مافەکانیان دەپارێزین
کوردستان 11:59 AM - 2026-02-03 -
نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ عیراق مووچه‌ی په‌كخستووه
کوردستان 11:05 AM - 2026-02-03 -
بۆردی راگەیاندن سەرەخۆشی لە هەڤاڵ هەڵۆ حەسەن دەكات
کوردستان 10:47 AM - 2026-02-03 -
له‌مانگی رابردوودا 113 چالاكی مه‌ده‌نیی له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراون
کوردستان 10:28 AM - 2026-02-03 -
قۆناغی دوای ئه‌م كه‌ژاوه نه‌ته‌وه‌ییه..!
بیروڕا 10:24 AM - 2026-02-03 -
ئێران دراوی 500 هەزار تمەنی دەخاتە بازاڕەوە
کوردستان 09:57 AM - 2026-02-03 -
لێزمە باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 09:50 AM - 2026-02-03



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

