نرخى 100 دۆلار 156 هەزار دینارى عیراقى تێپەڕاند
کوردستان 11:47 AM - 2026-01-27
DAWN
دۆلارى ئەمریکى
ماوەى چەند رۆژێکە نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عیراقى ناجێگیرى بەخۆوە
بینیوە و رۆژ بە رۆژ نرخى دۆلار بەرزتر دەبێتەوە، کە لە ئەمڕۆدا نرخى 100دۆلارى
ئەمریکى گەیشتوەتە زیاتر لە 156هەزار دینارى عیراقى، ئەندامێکى ئەنجومەنى بازاڕى
دراویش لە سلێمانى دەڵێت: بارودۆخى سیاسى هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار.
لوقمان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى بازاڕى شەوکەتى مەلا کە تایبەتە بە
ئاڵوگۆڕى دراو بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: نرخى دۆلار لە بانکى مەرکەزى عیراقى
جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکى بەسەردا نەهاتووە بەڵام ناجێگیرى سیاسى ناوچەکە هۆکارە
بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە دینارى عیراقى.
راشیگەیاند: بەهۆى ناسەقامگیرى سیاسییەوە خەڵک دۆلار لە بازاڕدا دەکڕن،
بەمەش خواست لەسەر دۆلار زیاد بووە و کاریگەرى کردوەتە سەر نرخەکەى و بەرزى
کردووەتەوە، هەرچەندە ئەگەر بارودۆخى سیاسى ناوچەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە چاوەڕوان
دەکرێت، نرخى دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە.
ئەو ئەندامەى ئەنجومەونى بازاڕى شەوکەتى مەلا، راشیگەیاند: ناسەقامگیرى
ناوچەکە تەنها کاریگەرى نەکردووەتە سەر دینارى عیراقى بەڵکو نرخى تمەنى ئێرانیشى
دابەزاندووە و لە ئەمڕۆدا نرخى 100 دۆلار بەرامبەر بە زیاتر لە 14 ملیۆن تمەنە، کە
ئەمەش بۆ یەکەمینجارە دۆلار بەرامبەر تمەن ئەوە نرخە پێوانەیە تۆمار بکات.
بانکى مەرکەزى عیراقى بەردەوام رێکارى نوێ دەگرێتەبەر بۆ جێگیرکردنى نرخى
دۆلار بەرامبەر بە دینارى عیراقى، بەڵام لەگەڵ تێکچوونى بارودۆخى سیاسى و ئەمنى،
عیراق و ناوچەکە راستەوخۆ لە بازاڕەکاندا خواست لەسەر دۆلار زیاد دەکات و بە بێ
خواستى بانکى مەرکەزى نرخى دۆلار راستەوخۆ بەرزدەبێتەوە، هەرکاتێکیش بارودۆخى
سیاسى و ئەمنى ناوچەکە ئاسایى دەبێتەوە نرخى دۆلاریش جێگیر دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

