زیاتر له 30 ساڵه حكومه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سوری كوردستانی پشتگوێ خستووه
کوردستان 12:20 PM - 2026-01-26
PUKMEDIA
نووسراوی دەرچوونی بڕیارەکە
تائێستا له‌هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوێكی خێرخوازی نیشتمانیی نییه، كه له‌كاتی دروستبوونی قه‌یران و پێشهاته نه‌خوازراوه‌كاندا هاوكارییه‌كانی پێشكه‌شبكات، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستمان به راگه‌یاندنی كه‌مپینی حزبی و ئه‌هلی نه‌بێت.
له‌كاتێكدا له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق-ی ئه‌و كات و وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌سندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له رۆژی 2ی10ی1993، بڕ‌یاری پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سوری كوردستانی) ده‌رچووه و بڕ‌یاره‌كه له 5ی10ی1993 له گۆڤاری په‌رله‌مانی ئه‌وكاته بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌شوێنی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی ئێستا بووه، به‌ڵام لایه‌نی جێبه‌جێكار كه‌مته‌رخه‌م بووه‌و دوای تێپه‌ڕ‌ینی نزیكه‌ی 33 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی بڕ‌یاره‌كه‌دا، تائێستا كۆمه‌ڵه‌كه دانه‌مه‌زرێنراوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕ‌یاری كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سوری كوردستانی جێبه‌جێنه‌كرد
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵمه‌ت هۆشیار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: بڕ‌یاری دامه‌زراندنی ( كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سوری كوردستانی) له‌ساڵی 1993ه‌وه ده‌رچووه و له گۆڤاری په‌ڕ‌له‌مانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا كاری پێنه‌كراوه و دیارنییه ئایا له‌وكاته‌دا به چ هۆكارێك جێبه‌جێنه‌كراوه.
راشیگه‌یاند: له‌كاتی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌م رووداوانه‌ی ئێستای رۆژئاڤاش به‌ته‌واویی گرنگیی هه‌بوونی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نیشتمانیی له‌وجۆره ده‌ركه‌وت، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی خۆمان له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆمانكردووه، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كارانه‌بوون، به‌ڵام داواكردنی جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاره‌كه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌بڕ‌گه‌كانی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان ده‌بێت.
هه‌ڵمه‌ت هۆشیار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندینجار داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕ‌یاره‌یان كردووه و پێشتریش به نوسراوی ره‌سمیی د.رێواز فایه‌ق داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بڕ‌یاره‌كه جێبه‌جێبكات، به‌ڵام تائیستا وه‌ڵامیان نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مێژوو شاهیده كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رگیز له‌هاوكاری و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌رێمه‌كه‌یان به‌ڕ‌ووی لێقه‌وماواندا نه‌وه‌ستاون و له رووداوی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به راگه‌یاندنی كه‌مپینی جیاواز، به‌چه‌ندین شێوه هاوكاری لێقوماوانی رروداوه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ها له‌نوێترین رووداویشدا كه به‌سه‌ر رۆژئاڤادا هاتووه كه‌مپینی جیاوازی راگه‌یاندووه و هاووڵاتیان به‌گڕ‌ووتینه‌وه به‌شدار تێدا دەكه‌ن، ئه‌مه وێڕ‌ای ئه‌نجامدانی چه‌ندین رێپێوان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه به‌نیشتمانیی بكرێن و له‌ژێر چه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی رێكخراودا هاوكارییه‌كان كۆبكرێنه‌وه‌و پێشكه‌ش بكرێن، بۆیه گرنگه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان فشاری زیاتر بخاتە سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سوری كوردستانی و چی دیكه رێكخراوی حزبی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌ڵمه‌ته‌كان نه‌گرنه‌ده‌ست و ئه‌و پرسه وه‌ك هه‌موو وڵاتانی دنیا به نیشتمانیی بكرێت، چونكه له‌و رێگه‌یه‌وه باشتر هاوكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته لێقه‌وماوان.
PUKMEDIA
نووسراوی دەرچوونی بڕیارەکە:
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

