riklam

روانگەی سوری:چوار منداڵ لە کۆبانێ بەهۆی سەرما و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 10:57 AM - 2026-01-24
دەروازەی شاری کۆبانێ روانگەی سوری

دەروازەی شاری کۆبانێ

رۆژئاڤا

شاری کۆبانێ لە رۆژئاڤای کوردستان رووبەڕووی گەمارۆییەکی سەختی چەکدارەکان بووەتەوە و روانگەی سوریش رایدەگەیەنێت، چوار منداڵ بەهۆی برسێتی و سەرماوە گیانیان لە دەستداوە.

 بەپێی هەواڵێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پزیشکێک لە نەخۆشخانەی ئەمەل رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا چوار منداڵ بەهۆی سەرما و برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 پزیشکەکە بە روانگەی سوری راگەیاندووە: ژمارەیەک منداڵی تازە لەدایک بوو بەهۆی نەبوونی کارەبا و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە.

 لە کۆتایشدا، روانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە: شاری کۆبانێ لە ئێستادا رووبەڕووی گەمارۆییەکی خنکێنەری گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بووەتەوە و لە گوندەوارەکانییشی پێکدادان لە نێوان ئەو چەکدارانە و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket