له‌ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه و موحسین و سه‌ردار دا
کوردستان 09:44 AM - 2026-01-24
PUKMEDIA
له ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه و موحسین و سه‌ردار دا
٤١ ساڵه شه‌هیدبوون، به‌ڵام بۆ ساتێك
له‌بیر خه‌ڵك و نیشتمان نه‌چوونه‌ته‌وه، ڕیشه‌و
هاوڕێكانی به‌رده‌وام له بیرماندان .
ڕیشه‌ی
قاره‌مان له ده‌شته كاكی به‌كاكییه‌كانی ناوچه‌كانی (هه‌مه‌وه‌ند، جه‌باری،
قادركه‌ره‌م، كه‌ركوك) توانی به گورزه به‌هێز و كاریگه‌ره‌كانی له هێزی
داگیركه‌ر، جارێكی دیكه ئه‌وه به‌گوێی داگیركه‌راندا بداته‌وه و دوپاتی كرده‌وه
كه شۆرشی نوێ شۆرشی مان و نه‌مانه، ئه‌و جه‌نگاوه‌ره جوامێره‌ی گه‌ل، له‌گه‌ڵ
هه‌ر چالاكییه‌كدا ناوبانگی شۆڕه سواریی زیاتر ده‌بوو، له هه‌مان
كاتدا خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له دڵی میلله‌تدا گه‌شه‌ی ده‌كرد.
مامه ڕیشه‌كه‌ی
كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌نگه‌ر شانازیی پێوه ده‌كرد، تفه‌نگ و
فیشه‌كدان شاگه‌شكه ده‌بوون كه خۆیان به قه‌د و باڵایه‌وه ده‌بینی و توله‌رێگه
باریك و سه‌خته‌كان، هه‌وراز و نشێوه‌كان، پێده‌شته‌كانی گه‌رمیانی و كێ‌و و به‌نده‌نه‌كانی
كوێستانیش ده‌یانخسته سه‌ر پیشتی خۆیان و له هه‌نگاوه گورج و گۆڵه‌كانی، به بزه‌ده‌هاتن.
هه‌موان ده‌یانویست وه‌ك ڕیشه‌بن
شه‌هیدی فه‌رمانده مامه‌ریشه، ئه‌و پیاوه‌ئازایه‌ی كه بوو به‌ئه‌فسانه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه نه‌شی بینی بوو ده‌یناسی، گه‌رچی حه‌رفێكی له خوێندنگه نه‌خوێندبوو، به‌ڵام وه‌ك كادیرێكیش په‌ی به ده‌ورووبه‌ر ده‌برد و هاوشانی پله و پایه و شاره‌زاییه سه‌ربازییه‌كه‌ی، شاره‌زابوو له روانینی دوورمه‌ودای ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، ئه‌زموونی دنیا‌و پێویستی خه‌باتی ئه‌و رۆژه و هه‌لوومه‌رجه‌كه مامه‌ریشه‌ی كردبووه كادیرێكی سیاسیش، سیاسییه‌كی ژیر و بێزاریش له خوێن رشتن، به‌ڵێ ئه‌و به‌ته‌نیا تۆقێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو مژده هێنه‌ریش بوو، ئه‌و كه دوژمنی ده‌كوشت و ده‌تۆقاند بۆ ئه‌وه‌بوو تۆقاندن و كوشتن نه‌هێڵێت.
41 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و ده‌یویست په‌نابباته به‌ر تێگه‌یشتن و قسه‌كردن نه‌ك نیشانه گرتن و ته‌قه‌كردن، ته‌نانه‌ت هه‌ر رووداوی شه‌هید كردنه‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی ئه‌و قسه‌یه‌مان، چونكه ئه‌گه‌رچی دواجار پیلانی دوژمن سه‌ركه‌وت و به‌ده‌ستی ناپاكانیش مامه‌ڕیشه شه‌هید كرا، به‌ڵام هه‌رئه‌وانه‌ی شه‌هیدیان كرد و ئه‌وانه‌شی له پشتی رووداوه‌كه‌وه بوون، ئه‌و كاتانه‌ی بۆ چه‌ندینجار هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه بتوانن له‌ناوی به‌رن، به‌ڵام زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد روبەڕووی ببنه‌وه و ته‌نانه‌ت نه‌شیان ده‌توانی گوێ له زرمه‌ی RBJو قریشكه‌ی ره‌شاش و كڵاشینكۆفه مزه‌للییه‌كه‌یشی بگرن، بۆیه مامه‌ریشه‌ی ئازا كه ئازایه‌تییه‌كه‌ی بۆ رزگاركردنی وڵات بوو، كه‌وته داوی بیروباوه‌ڕی (نیازپاكی) خۆی و به گفتۆگۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خیانه‌تكاران و ده‌رهێنانیان له ژێر ده‌ستی دوژمنی راسته‌قینه‌دا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه زۆر به‌ئاسانی ده‌یتوانی ئه‌وه‌ی بیویستایە و مه‌به‌ستی بوایە، له‌ناوی ببردایە، به‌ڵام مه‌به‌ستی بوو هه‌ركوردێك كه خیانه‌تی له گه‌له‌كه‌ی كردووه، تاده‌كرێت به‌قسه و پێسه‌لماندن له‌وداوه ده‌ربازبكرێت و به‌رله‌وه‌ی په‌نا بۆكوشتنی ببرێت، هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ روون بكرێته‌وه.
عاشقی خاكی كوردستان
هه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش بوو كه چه‌ندین جار هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و خیانه‌تكارانه‌دا و ده‌یویست له‌به‌ره‌ی دوژمن ده‌ریان بهێنێت و بیانخاته سه‌ر راسته‌رێی كورد و كوردایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وان كه پێشتریش ده‌ستیان به‌خوێنی چه‌ندین پێشمه‌رگه سوور ببوو، نغرۆببوون له لیته‌ی خیانه‌تدا و ته‌نانه‌ت وایان لێهاتبوو رێگه‌ی راستییان نه‌ده‌بینی، بۆیه ئه‌وه‌یان به ده‌رفه‌تزانی و ویستیان له‌و رێگه‌یه‌وه پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و پیلانه‌ی كه به‌شه‌ڕ نه‌یانده‌توانی و ئه‌سڵه‌ن زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد له شه‌ڕێكدا بن كه مامه‌ڕیشه‌ی تێدایه، توانیان به‌ئاسانی سود له نیه‌ت و ره‌وشتی پاكی مامه‌ریشه‌ی پێشمه‌رگه و عاشقی خاكی كوردستان و هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان، وه‌ربگرن و له‌كاتی گفتوگۆیه‌كدا كه ریشه سازی كردبوو بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری شۆڕش و پشتكردنه دوژمنی راسته قینه‌ی گه‌لی كورد، شه‌هیدیانكرد.
مامه ڕیشه كێ بوو
نه‌جمه‌دین مام شوكر(مامه‌ڕیشه) ساڵی 1953 له‌گوندی تاڵه‌بانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ له دایكبووه، خانه‌واده‌كه‌ی زۆر هه‌ژار بوون، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رخوێندن كرا به شوان و كرێكاری كارگه‌ی كورە گه‌چه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و جه‌به‌ل بۆر.
نه‌جمه‌دینی مام شوكر، له قۆناغی منداڵی‌دا بووه شوان و شوانێكی شاره‌زا و دابینكه‌ری بژێوی ژیانی خێزانێك، هه‌روه‌ها كرێكاری به به‌رهه‌م و به‌كاریش بوو.
ڕیشه كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی جوتیار و شۆڕشگێڕ بوو، هه‌میشه وه‌ك مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی بیری كردووەته‌وه و هه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ش وای لێكردووه له ساڵی 1973 ببێته یه‌كێك له‌و كوردانه‌ی كه ناوی خۆیان وه‌ك فیدایی فه‌ڵه‌ستین تۆمار كردووه و وه‌ك به‌رگریكارێك له مافی گه‌لانی سته‌مدیده، ڕویكردووەته فه‌ڵه‌ستین و له شه‌ڕه‌كانیدا بریندار ده‌بێت و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی.
ئه‌و بڕیاری به‌شداریكردنه‌ی مامه ڕیشه له خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا، مایه‌ی په‌ی بردنی ئه‌و بوو به ڕه‌وایی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان و به هاناوه چوونی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به هاوكاری كه‌سانی دیكه هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ساڵی 1974 كاتێك گفتوگۆی كورد و حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق سه‌ری نه‌گرت و شه‌ڕ و نسكۆی ئه‌یلول هاته ئاراوه و شۆڕشی نوێی ی.ن.ك هه‌ڵگیرسا، مامه ڕیشه له گونده‌كه‌یان خه‌ریكی جوتیاری بوو، یارمه‌تی باوك و دایك و كه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌دا، له هه‌مانكاتدا هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی دنه‌ی ده‌دا كه ڕوو بكاته شاخ و چه‌كی شه‌ره‌ف و كوردایه‌تی له شان بكات، به‌ڵام دڵسافی ڕیشه وایكرد كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی ئه‌ڵقه له گوێی دوژمن و به پیلانی ڕژێم ڕوو بكاته شاخ و ناو هێزی پێشمه‌رگه.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی (پیاوی دوژمن) ڕیشه له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه بگیرێت و ئه‌شكه‌نجه بدرێت، دواتر ئازادكرا، به‌ڵام ریشه پیاوێكی خائین و ئه‌ڵقه له گوێی دوژمن نه‌بوو، ئه‌و شۆڕشگێڕێكی خۆڕسكی راسته‌قینه‌بوو، كوڕه جوتیارێكی چه‌وساوه و سته‌مدیده بوو، هه‌ر بۆیه وه‌ك خۆی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا ده‌گێڕێته‌وه له‌ساڵی 1978 تفه‌نگێك په‌یدا ده‌كات و شاخه و شاخ به تاقی ته‌نێ ناوچه و سنووره‌كان ده‌گه‌ڕا و شه‌ڕی دژی دوژمن ده‌كرد، به شێوه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕش، به شه‌وان هه‌ڵمه‌تی ده‌برد و به ڕۆژیش خۆی حه‌شار ده‌دا.
ئه‌وه‌ش بووه هۆی ناوبانگ په‌یداكردنی مامه ڕیشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌نیا له‌و ناوچانه‌دا و دڵسۆزیه‌كه‌شی بۆ شۆڕش ئاشكرا ده‌بێت.
كاتێك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی هه‌رێمی (پێنج)ی قه‌ره‌داغ ئه‌وه ده‌بیستنه‌وه، رازی ده‌بن وه‌ك پێشمه‌رگه له‌ساڵی 1979دا وه‌ری ده‌گرن، ئیدی شه‌هیدی فه‌رمانده خالید گه‌رمیانی ریشه له‌لای خۆی ده‌كات به پێشمه‌رگه و تفه‌نگێكی كڵاشینكۆفی پێ ده‌به‌خشێت و له زۆربه‌ی چالاكی و نه‌به‌ردییه‌كانیشدا پێكه‌وه ده‌بن.
له‌وه به‌دواوه، نه‌جمه‌دین ده‌بێته مامه‌ریشه‌كه‌ی كوردستان و هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان و ده‌بێته فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌ها كه هه‌موو لایه‌ك، به تایبه‌تیش دوژمنه‌كانی پێش دۆسته‌كانی بیناسن.
هه‌تا ئه‌وكاته‌ی شه‌هیدیش كرا، رۆژ به ڕۆژ ئازایه‌تییه‌كه‌ی، دڵسۆزیه‌كه‌ی، زیره‌كییه‌كه‌ی، ناوبانگی زیاتری بۆپه‌یدا ده‌كرد و دوژمنانی ده‌خسته له‌رزه، بۆیه، حكومه‌تی به‌عس له ئاستی باڵادا پیلانی شه‌هید كردنی ئه‌وی داڕشت و ئه‌گه‌رچیش زۆر له پیلانه‌كانیان بێ هوده ده‌رچوو، به‌ڵام دواجار له ڕێگه‌ی دۆستایه‌تییه‌وه خیانه‌تی لێكرا و شه‌هید كرا، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌ناوی دۆستایه‌تییه‌وه نه‌بوایا، ریشه ئه‌وه‌نه‌بوو تیری دوژمن بیپێكێت.
فه‌رمانده و ژیانێكی كورت
شه‌هید نه‌جمه‌دین شوكر ره‌ئوف ناسراو به مامه ڕیشه، ساڵی 1953 له گوندی (تاڵه‌بان)ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه.
مامه ڕیشه له‌به‌ر لێهاتوویی و ئازایی و جوامێری خۆی چ وه‌ك كادیرێكی سه‌ربازی له نه‌به‌ردییه‌كانی به‌رامبه‌ر دوژمن چ وه‌ك كادیرێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه، له ساڵی 1982 ده‌كرێت به فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 4ی جه‌باری.
هه‌ر ئه‌م ئازایه‌تی و خۆڕاگریه‌ی مامه ڕیشه وایكرد دوژمن بكه‌وێته راوه‌دونانی خێزانه‌كه‌یان و ئازاریان بدات، بۆیه له‌ساڵی 1981 مام شوكری باوكی ده‌ستگركراو دوای ماوه‌یكیش له بزربوونی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
مامه ڕیشه یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی كه ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له زۆر داستان و نه‌به‌ردی و چالاكی پێشمه‌رگانه‌دا، به‌شداری و فه‌رمانده‌یی زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌ی كردووه، وه‌ك: داستانه‌كانی حه‌مك و ژاڵه‌ی ده‌ربه‌ند و ژاڵه‌ی خوێڵێن و بێتواته و ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن و جه‌باری و شێخ بزێنی و بۆسه‌كانی ده‌شتی كاكی به كاكی و كۆڵنجه‌ڕێڕێی گه‌رمیان و بۆسه‌كانی سه‌ر جاده گشتییه‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێرو سه‌نگاو و چه‌مچه‌ماڵ و دوز و ...هتد.
داستانی گوندی حه‌مك
به‌ره‌به‌یانی ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ مامه ڕیشه خۆی و ١١ پێشمه‌رگه‌ی له ناو گوندی حه‌مك-دا له خه‌وی قوڵدا بوون، هێزێكی زۆری حزبی به‌عس، كه به هه‌شت هه‌زار سه‌باز مه‌زه‌نده ده‌كرێن چوارده‌وری گونده‌كه‌یان گرتبوو، ١٢ كۆپته‌ریش له‌سه‌ر ئاسمانی گونده‌كه سووڕابوونه‌وه، مامه ڕیشه له به‌رده‌م مزگه‌وتی گونده‌كه‌وه به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه وه‌ستابوو، به پێشمه‌رگه‌كانی وتبوو: ئێمه پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ك-ین، ئه‌مڕۆ دوا هه‌ناسه و دواڕۆژی ژیانمانه، داواتان لێ ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن شیعه‌كان شانازی به ئیمامی عه‌لییه‌وه ده‌كه‌ن، با له دوای خۆمانه‌وه گه‌له‌كه‌مان شانازی به ئێمه‌وه بكه‌ن.
له سه‌عات 6ی به‌یانییه‌وه شه‌ڕێكی قورسی نابه‌رامبه‌ر له‌ناو ماڵه‌كانی حه‌مك-دا به‌رپابوو، دوژمن به هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و سووك به هاوه‌ن و تۆپی قورس و دۆشكه هێرشیكردبووه سه‌ر گونده‌كه، پێشمه‌رگه‌كان ببوون به دووبه‌شه‌وه، به‌شێكیان له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی گونده‌كه‌وه دامه‌زرابوون، تا كاتژمێر ١٠ی به‌یانی زۆربه‌ی خانووه‌كانی گونده‌كه ڕووخابوون، شه‌ڕ به‌چڕیی تا كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێواره به‌رده‌وامبوو، له ئه‌نجامدا دوژمن شكستیان هێنا و 62 سه‌رباز و جاش كوژرابوون، ته‌رمی ٤٣ سه‌ربازیان به‌جێمابوون، ٢٥ سه‌رباز بریندارببوون، مامه ڕیشه یه‌كێك له كۆپته‌ره‌كانی پێكابوو و كۆپته‌ره‌كانی دیكه‌ش بڵاوه‌یان لێكردبوو.
دوای وه‌ستانی شه‌ڕ، خه‌ڵكی حه‌مك و گونده‌كانی
ده‌وروبه‌ریان ڕوویان كرده ناو كه‌لاوه ڕووخاوه‌كانی حه‌مك و له خۆشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا، مامه ڕیشه و پێشمه‌رگه‌كانیان ماچ باران كردبوو، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش وه‌ك “داستانی حه‌مك” به‌ناوكرا و بووه به‌شێك له مێژووی نه‌به‌ردیی مامه ڕیشه و وردی سه‌ر زمانی خه‌ڵك.
مامه ڕیشه‌ی جه‌باری نه‌ده‌رچووی هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی و نه‌هیچ تاج و نه‌جمه و ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌سه‌ر شان بوو، ئه‌و ته‌نیا قاڵبووی بۆته‌ی خه‌باتی ره‌وای گه‌لێكی سته‌م لێكراوبوو، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی و باوه‌ڕبوون به‌ئازادی و سه‌رفرازی وای لێكردبوو ده‌رس و وانه‌ی هه‌زاران ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه داری ڕژێمی روخاوی به‌عسی بدات.
ژیانی هاوسه‌رێتی
رۆژی 17/3/1983، مامه ڕیشه به (ژن به‌ژن) له‌گه‌ڵ (كچان حوسێن)ی خه‌ڵكی گوندی (قه‌ره‌تامور) چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، دواتر خۆی ناوی كچانی گۆڕیوه به(نیشتمان)، به‌رده‌وام له جه‌وله‌كانیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه.
نیشتمان خان-ی هاوسه‌ری مامه ڕیشه ده‌گێڕێته‌وه: جارێكیان چووین بۆ دێیه‌ك له نزیك بێتواته ، جێیان نه‌ده‌كردینه‌وه، پاشان ڕیشه وتی: ئه‌گه‌ر مامه ڕیشه بێت جێگای ده‌كه‌نه‌وه؟
كابرا وتی: ده‌یخه‌ینه ناو چاومان، ریشه وتی: ده‌كه‌واته من مامه ڕیشه‌م، ئیتر كه زانیان وایه، جێگه‌یان كردینه‌وه و ڕێزی زۆریان لێناین.
مامه ڕیشه((له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له (142) شه‌ڕدا به‌شداربووه و چوار جار بریندار كراوه))
ناو و ناوبانگی ئازایه‌تی و شۆڕشگێڕی مامه‌ڕیشه له خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌دا له ناو دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا بۆته سیمبولی تێكۆشان و به‌رگری و وره‌به‌رزی، له سه‌دان چالاكی و داستانی پێشمه‌رگانه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیدا له دژی داگیركه‌ران و خۆفرۆشان ڕۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی نه‌خشاندووه. له (142) شه‌ڕدا به‌شداربووه و له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه. له ڕقی ئه‌و هه‌موو چالاكییه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌عس باوكیان گرت و بێ سه‌روشوێن كرا، پاشان شه‌هیدیان كرد، ئه‌وه بوو دواتر ده‌ركه‌وت باوكی مامه‌ڕیشه (مام شكور) یان به زیندوویی هه‌ڵدابووه بیرێكه‌وه و چووه ڕیزی گیانبه‌ختكردووانه‌وه. خێزانه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان چاره‌نوس نه‌گات، ده‌ربه‌ده‌ربوو.
نامه‌كانی مامه ڕیشه
مامه‌ڕیشه كه‌سێكی ساده و پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بوو، جگه له ناوچه‌ی گه‌رمیان له سه‌ر ئاستی كوردستان ناوبانگی ئازایه‌تی و قاره‌مانیی په‌یدا كردبوو. گه‌لێك نامه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركووكه‌وه بۆ ده‌هات و زانیاری‌یان له‌سه‌ر دوژمن ده‌دایه. گوندی تاڵه‌بان له سه‌رده‌می منداڵیی مامه‌ڕیشه‌دا قوتابخانه‌ی تێدا نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه به نه‌خوێنده‌واری مابۆوه. به‌هۆی نه‌خوێنده‌واریه‌كه‌ی چه‌ندین جار نامه‌كانی به هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌دا تا بۆی بخوێننه‌وه، هه‌رچه‌نده له پێشمه‌رگایه‌تیدا هه‌ندێك فێری نوسین ببوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار له‌سه‌ر داوای خۆی و به گوزارشتی ساده‌ی خۆی دێڕ به دێڕ وه‌ڵامی نامه‌كانیان بۆ ده‌نووسییه‌وه. له هه‌موو نامه‌یه‌كیشدا ده‌یگوت له خواره‌وه بنووسه : دڵسۆزت/ مامه‌ڕیشه عاشقی كوردستان.
شه‌هیدكردنی به‌خیانه‌ت
له‌كاتی
گفتوگۆی یه‌كێتی و به‌عس، ڕژێم به‌ده‌رفه‌تی زانی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پیلانه‌كه‌ی
جێ به‌جێ بكات، بۆیه ته‌حسین شاوه‌یسی راسپارد، به‌فێڵی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌یه‌وێت
بێته ناو سه‌نگه‌ری شۆڕشه‌وه و واز له سه‌نگه‌ری دوژمن بهێنێت، له ئه‌نجامی ئه‌و
پیلانه نامه‌ردانه‌یه ڕۆژی 24/1/1985 له گوندی (حه‌سه‌ن ئاوا)ی سنووری كه‌ركوك
مامه ڕیشه و هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی (سه‌ردار و موحسین بیكه‌یسی)، له ڕێگه‌دا درانه
به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی جاشه‌كان و شه‌هید كران.
ئێزگه‌ی
ده‌نگی گه‌لی كوردستان دواجار هه‌واڵی شه‌هیدكردنی مامه ریشه‌ی بڵاوكرده‌وه، له
كاردانه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی مامه ریشه‌دا زنجیره‌یه‌ك چالاكی ده‌ستیپێكرد، یه‌كه‌م
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی مامه ریشه گرتنی زنجیره شاخه‌كانی دابان هه‌لاج
بوو، دواتر له گه‌رمیانه‌وه زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی زۆر گه‌وره به‌ناوی (له تۆڵه‌ی
مامه ریشه‌دا) ئه‌نجامدران، كه ئه‌و شه‌ڕانه هه‌موو كوردستانی گرته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شه‌هید "ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی" بووه سمبولی یه‌كڕیزی
10:28 AM - 2026-01-31 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:54 AM - 2026-01-31 رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
05:51 PM - 2026-01-30
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین
01:33 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30 -
قوباد تاڵەبانی: ئازایەتی و دڵسۆزییان بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی پێشمەرگە دەبێت
کوردستان 11:25 AM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ: بۆ هەمیشە حسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح بە زیندوویی دەمێننەوە
کوردستان 10:12 AM - 2026-01-30 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2026-01-30




.jpg)


دابەزێنە

