دابەشكردنی هاوكارییەكان بەسەر زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵدا كۆتایی هات
کوردستان 03:14 PM - 2026-01-20
PUKMEDIA
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ
ئەمڕۆ كۆتا رۆژی دابەشكردنی هاوكارییەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵەو سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنەكەش دەڵێت: بڕی هاوكارییەكان لەحەوت ملیار دینار نزیك دەبنەوەو بەبڕێكی باش قەرەبووی هاووڵاتیان كراوەتەوە، قۆناغی دووەمی بوژانەوەكەش رێكخستنەوەو چاككردنەوەو لابردنی زیادەڕۆیی ناوبازاڕو لابردنی ئەو خانووانە دەبێت كە لەسەر رێڕەوی لافاو دروستكراون.
لەوبارەیەوە، عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 20ی 1ی 2026، كۆتا رۆژی دابەشكردنی هاوكارییەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵەو كارەكانمان لەدابەشكردنی هاوكارییەكان كۆتایی پێدێت، تائێستاش دوو هەزار و 771 چەكی بانكی بۆ دوو هەزار و 771 حاڵەتی جیاواز خەرجكراوە لەوانە، هەزار و 681 چەكی بانكی بۆ چاككردنەوە و كڕینی پێداویستی ناوماڵی هاووڵاتیان دابینكراوە و قەرەبووی 285 دوكان و كۆگا و بینای بازرگانی و 804 خاوەن ئۆتۆمبێل كراوەوەتەوە.
راشیگەیاند: بڕی هاوكارییەكان لەحەوت ملیار دینار نزیك دەبێتەوە، كە نزیكەی سێ ملیار دیناری بۆ خانوبەرە و كەرەستەی ناوماڵ و دوو ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ دوكان ملیارێك و 200 ملیۆن دینار بۆ چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل و نزیكەی حەوت ملیار دیناریش بۆ جوڵەی بازرگانی و بوژاندنەوەی ئابوری چەمچەماڵ تەرخانكراوە.
وتیشی: بەبڕێكی باش قەرەبووی هاووڵاتیان كراوەتەوە، بەڵام تائێستا هەندێك كەس نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی چەكە بانكییەكانیان، بەڵام چەكەكانیان لەخەزێنەی چەمچەماڵ هەڵدەگیرێن و هەركاتێك ویستیان دەتوانن لەبانك بۆیان خەرجبكرێت، چونكە تادواین كەیس پارەی قەرەبوو ئامادەیە.
عەتا محەمەد وتیشی: قۆناغی دووەمی بوژانەوە، رێكخستنەوەو چاككردنەوەو لابردنی زیادەڕۆیی ناوبازاڕو دروستكردنی بینایە بۆ فەرمانگەكان، هاوكات ئەو خانووانەش لادەبرێن كە لەسەر رێڕەوی لافاو دروستكراون و لەشوێنێكی دیكە زەوی و هاوكاری بە خاوەنەكانیان دەدرێت، بەڵام خاوەنی باخەكان قەرەبوو ناكرێنەوە.
راشیگەیاند: دیلان غەفور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێی راگەیاندووم كە بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عیراق ئیمزای لەسەر دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی چەمچەماڵ كردووەو لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەستبەكارەكانی دەكاتەوە.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد: بەشێك لەكارەكانمان گۆڕینی پۆستە كارگێڕییەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش بوو، لەوانە گۆڕینی قائیقامی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆرش، سەرۆكی شارەوانی شۆڕش و بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیە، هاوكات هیچ پلەو پۆستێكی مەدەنی و سەربازی لەقەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی دەوروبەری بەدەرنابن لەگۆڕانكاری و قۆناغ بە قۆناغ كەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنرێت، ئەو كەسانەی لەو پۆستانەش دادەنرێن بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەركوەزیرانی هەرێم، تا شەش مانگ بەوەكالەت لەپۆستەكانیاندا دەبن و دواتر ئەگەر سەركەوتووبن لەخزمەتكردنی خەڵك دەكرێن بە هەمیشەیی.
راشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و كتێبخانەی چەمچەماڵ دەگوازرێنەوە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی چەرمو، هاوكات هۆڵی رۆشنبیری چەمچەماڵ نوێدەكرێتەوە و دۆسییەی چەمچەماڵ لەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی، بەكراوەیی دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە بڕیاری هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ و دەوروبەری لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراقەوە، عەتا محەمەد رایگەیاند: هەرەیەك لە، د. بڕیار رەشید، پۆڵا سیروان دێڕەشەیی، دیلان غەفور، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راسپێردراون لەوەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارە بكەن و هەركات هاوكارییەكە خەرجكرا ئەولەویەت بە گوندەكان و پڕۆژە كشتوكاڵی و پەلەوەرییەكان دەدەین.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ وتیشی: بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوونانە دەكەین كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەوە دروستكراون و بەتەواو نەكراوی جێهێڵدراون و دەیخەینە بەردەم قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، بۆ ئەوەی تەواو بكرێن و بەسەر كەمدەرامەتاندا دابەشبكرێن.
سەبارەت بە ئاوی چەمچەماڵ وتی: لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانكی سلێمانی قسەم كردووە و پێی راگەیاندووم، تائێستا 24 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە تەرخانكراوە و 36% ی كارەكانی تەواو كراون، هاوكات جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، سوورە لەسەر دابینكردنی بودجە بۆ ئەو پڕۆژەیە و تەواوكردنی.
جێی وەبیرهێنانەوە، رۆژی 22ی12ی2025 قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی هاوكارییەكان بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵدا دەستپێكرد و لەو قۆناغەدا هەزار و 302 خێزان كە زیان بە ماڵ و خانووەكانیان گەیشتبوو، لە رێگەی چەكی بانكییەوە هاوكارییان وەرگرت.
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی سێشەممە 9ی12ی2025 لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا و زیانێكی زۆری ماددی و گیانی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان ماڵ ئاو چووە ناو ماڵەكانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

