riklam

نوێترین پێشهاتەکان لە رۆژئاوای کوردستان

کوردستان 11:01 AM - 2026-01-20
سوریا روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ

سوریا

سووریا

هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بە هاوکاریی یەکەیەکی تایبەتی کوردیی، جارێکی دیکە لە دەوروبەری ئەو زیندانانەى حەسەکە و رەقە جێگیربوونەوە.

لە چوارچێوەى گرتنەبەرى رێوشوێنى ئەمنى نوێ هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بە هاوکاریی یەکەیەکی تایبەتی کوردیی، جارێکی دیکە لە دەوروبەری ئەو زیندانانەى حەسەکە و رەقە جێگیربوونەوە، کە حاڵەتی یاخیبوونیان تێدا روویدابوو.

لە رووى مەیدانییەوە یەکە کوردییەکان لەسەر هێڵەکانی بەرگری لە دەوروبەری شاری حەسەکە، بەتایبەتی لەلای فەلەکەی (پانۆراما)، جارێکی دیکە جێگیر دەبنەوە، لە لایەکى دیکەوە لە بنکەی (هیمۆ) لە رۆژئاوای قامیشلۆ میواندارى کۆبوونەوەیەکى هەواڵگریی ئەمریکا لەگەڵ فەرماندەکانی یەکە کوردییەکان و لە سەروویانەوە مەزڵوم عەبدی کرد، بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخە لەناکاوەکان.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket