riklam

هەسەدە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی داعشەکان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە

کوردستان 07:31 PM - 2026-01-19
ئاڵای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) PUKMEDIA

ئاڵای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)

سووریا

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بۆ گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە زیندانی ئەقتانەوە بۆ جێگایەکی ئارام، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیدا بووین، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانمان لەپەیوەندیدابوو لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی دیلەکانی داعش کە لە زیندانی ئەقتان لە ڕەقە ڕاگیراون بۆ شوێنگەلێکی ئارام، بەڵام سەرەڕای بەڵێنی دووبارە، هاوپەیمانی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی لەو بارەیەوە نەناوە.

ئەوەش دەڵێن: لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی بەردەوام لەگەڵ کوتلە لایەنگرەکانی دیمەشق کە هێرش دەکەنە سەر زیندانەکە، هێزەکانمان بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی زیندانەکە و رێگریکردن لە تێکچوونی ئەمنی. ئەم پێکدادانانە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم لێدوانە، بووەتە هۆی شەهیدبوونی نۆ لە چەکدارەکانمان و برینداربوونی ٢٠ کەسی دیکە، پێکدادانەکان هێشتا بەردەوامن، لەژێر بارودۆخێکی ئەمنی زۆر مەترسیداردا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket