هەسەدە و دیمەشق رێككەوتننامەیەكی 14 خاڵیان ئیمزا كرد
کوردستان 07:28 PM - 2026-01-18
PUKMEDIA
ئاڵای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا رێككەوتننامەیەكی 14 خاڵیان ئیمزا كرد و بەگوێرەی رێككەوتنەكە، پێویستە ئاگربەستێكی دەستبەجێ و گشتگیر لەسەرجەم بەرەكان و هێڵەكانی بەریەككەوتن لەنێوان هێزەكانی حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بكرێت.
دەقی رێككەوتننامە 14 خاڵییەكەی نێوان هەسەدە و دیمەشق:
یەكەم: ئاگربەستێكی دەستبەجێ و گشتگیر لە هەموو بەرەكان و هێڵەكانی بەریەككەوتن لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، لەگەڵ كشانەوەی هەموو پێكهاتە سەربازییەكانی هەسەدە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات وەك هەنگاوێكی سەرەتایی بۆ دووبارە بڵاوبوونەوە.
دووەم: رادەستكردنی تەواوەتی و دەستبەجێی كارگێڕی و سەربازیی پارێزگاكانی دێرەزوور و رەققە بۆ حكومەتی سووریا. ئەمە گواستنەوەی هەموو دامەزراوە و بنكە مەدەنییەكان دەگرێتەوە، لەگەڵ دەركردنی دەستبەجێی مەرسوومەكان بۆ جێگیركردنی فەرمانبەرانی ئێستا لە ناو وەزارەتە پسپۆڕەكانی دەوڵەتی سووریادا.
سێیەم: تێكەڵكردنی هەموو دامەزراوە مەدەنییەكان لە پارێزگای حەسەكە لە ناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریا و پێكهاتە كارگێڕییەكانی.
چوارەم: حكومەتی سووریا كۆنتڕۆڵی هەموو دەروازە سنوورییەكان، كێڵگە نەوتییەكان و كێڵگەكانی گاز لە ناوچەكەدا دەكات، كە پاراستنیان لەلایەن هێزە رێكخراوەكانەوە دابین دەكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە گەڕانەوەی سەرچاوەكان بۆ دەوڵەتی سووریا، لەگەڵ رەچاوكردنی بارودۆخی تایبەتی ناوچە كوردییەكان.
پێنجەم: تێكەڵكردنی تەواوەتیی هەموو كارمەندانی سەربازی و ئەمنیی هەسەدە لە ناو پێكهاتەكانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆی سووریا لەسەر بنەمای "تاكەكەسی" لە دوای وردبینیی ئەمنیی پێویست، لەگەڵ پێدانی پلەی سەربازی، شایستە داراییەكان و پێداویستییە لۆجستییەكان.
شەشەم: سەركردایەتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پابەند دەبێت بە دووركەوتنەوە لە گرتنەخۆی پاشماوەكانی رژێمی پێشوو لە ناو ریزەكانی خۆیدا و، دابینكردنی لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی لە پاشماوەكانی رژێمی پێشوون و لە ناوچەكانی باكووری روژهەڵاتی سووریادا هەن.
حەوتەم: دەركردنی مەرسوومێكی سەرۆكایەتی بۆ دامەزراندنی بەربژێرێك بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری حەسەكە، وەك دڵنیاییەك بۆ بەشداریی سیاسی و نوێنەرایەتیی نێوخۆیی.
هەشتەم: نەهێشتنی بوونی سەربازیی قورس لە شاری كۆبانی و، پێكهێنانی هێزێكی ئەمنی كە لە دانیشتووانی شارەكە، لەگەڵ هێشتنەوەی هێزێكی پۆلیسی ناوخۆیی كە لە رووی كارگێڕییەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بێت.
نۆیەم: تێكەڵكردنی ئەو ئیدارەیەی بەرپرسە لە دۆسیەی زیندانیانی داعش و كەمپەكان، هەروەها ئەو هێزانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئەم شوێنانە لەگەڵ حكومەتی سووریا، بە جۆرێك حكومەتی سووریا بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی یاسایی و ئەمنی بەرامبەریان بگرێتە ئەستۆ.
دەیەم: پەسندكردنی لیستی ئەو بەربژێرانەی لەلایەن سەركردایەتیی هەسەدەوە پێشكێش دەكرێن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكانی سەربازی، ئەمنی و مەدەنی لە ناو پێكهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا بۆ دڵنیابوونەوە لە هاوبەشیی نیشتمانی.
یانزەیەم: پێشوازیكردن لە مەرسوومی سەرۆكایەتی ژمارە 13ی ساڵی 2026، كە دان بە مافی كولتوور و زمانی كورد دا دەنێت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی پەیوەست بە مافەكان و پرسە مەدەنییەكان - لەوانە كێشەی كەسانی تۆمارنەكراو/بێ وەڵاتینامە و داواكارییەكانی مافی خاوەندارێتیی كەڵەكەبووی دەیەكانی رابردوو.
دوانزەیەم: هەسەدە پابەند دەبێت بە دەركردنی هەموو سەركردە و ئەندامە ناسووریاییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆ دەرەوەی سنوورەكانی كۆماری عەرەبیی سووریا بۆ دڵنیابوونەوە لە سەروەری و سەقامگیریی ناوچەیی.
سيانزەیەم: دەوڵەتی سووریا پابەند دەبێت بە بەردەوامبوون لە جەنگی دژی تیرۆر (داعش) وەك ئەندامێكی كارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەناهی و سەقامگیریی ناوچەكە.
چواردەیەم: كاركردن بەرەو لێكتێگەیشتنەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئارامیی شكۆمەندانەی دانیشتووانی ناوچەكانی عەفرین و شێخ مەقسوود بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.
ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری عەرەبیی سووریا
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

