riklam

هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات

کوردستان 01:31 PM - 2026-01-18
کەمپی هۆل ئاژانسەکان

کەمپی هۆل

سووریا

هاوسەرۆکی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، مەترسی سەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ ئاشكرا دەکات، کە خێزانی چەکدارانی داعشی تێدایە و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سوریاوە هێرشیان کراوەتە سەر، بۆ ئەوەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن، چونکە لە رووداوەکان بێدەنگن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-1-2026 شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندووە: بەهۆی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سوریاوە مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ لە حەسەکە و دێرکا حەمکۆ دروستبووە، کەئەو دوو کەمپە خێزانی چەکدارانی داعشی تێدایە.

وتیشی: پێشتر ئەو زیندانانەی خێزانەکانی داعشیان تێدا بەند کراوە لەلایەن هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەپارێزران، بەڵام بەهۆی ئەو هێرشانەوە لەژێر مەترسیدان و دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، کە هێزە ئەمریکییەکان پاراستنی کەمپەکانیان گرتبێتە ئەستۆ، بەڵام هەر رووداوێکی نەخوازراو لە کەمپەکان رووبدات هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن، چونکە تاوەکو ئێستا بێدەنگن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی هێرشەکانی چەکدارەکانی تەحریر شام کە بەشێکی سەرەکین لە حکومەتی کاتیی سووریا، مەترسی لەسەر کەمپەکان و زیندانەکانی چەکدارانی داعش دروست بووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket