ژنانی كورد بوونه‌ته سمبولی ئازایه‌تی و ئازادی له‌جیهاندا
کوردستان 02:58 PM - 2026-01-13
PUKMEDIA
ژنانی كورد بوونه‌ته سمبولی ئازایه‌تی و ئازادی له‌جیهاندا
ژنانی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوونه‌ته سمبولی ئازایه‌تی و ئازادی له‌جیهاندا و چه‌ندین ژنی كورد ناویان له‌مێژوودا وه‌ك سمبولی ئازادی و ئازایه‌تی تۆماركراوه‌و شانبه‌شانی براكانیان رۆڵیان هه‌بووه له‌ئازادی گه‌له‌كه‌یان، هه‌ندێكجار زیاتر له‌پیاوانیش قوربانییان بۆ ئازادی داوه، له‌به‌رچاوترین ئه‌و ژنه كوردانه‌ی كه ناویان له‌مێژوودا به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، له‌باشووری كوردستان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، كه وه‌ك یه‌كه‌م ژنه پێشمه‌رگه‌ی شۆڕ‌شی نوێ دژی زوڵم و سته‌م جه‌نگاوه، له‌باكوری كوردستانیش له‌یلا زانا و له‌رۆژئاواش ئارین میركان و نه‌سرین عه‌بدوڵڵایه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش مینا قازی محه‌مه‌د، له‌دیارترین ئه‌و ناوانه‌ن كه‌ژیانیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و پشتیوانی گه‌له‌كه‌یان ته‌رخانكردوه، هه‌رچه‌نده زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ڕ‌ابردووشدا بوونه‌ته ناسنامه‌ی ژنانی كورد، به‌ڵام گیانفیداییان بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌یان وایكردوه به‌رده‌وامیی هه‌بێت و رووباری تێكۆشان و به‌رخۆدانیان تادێت فراوانتر ده‌بێت.
لێره‌دا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ توانای ژنان له‌كوردستان له بواره‌كانی سیاسی و زانستی و به‌رخۆدان، نموونه‌ی چه‌ند ژنێك ده‌هێنینه‌وه، كه بێگومان پێش ئه‌مانیش كورد وه‌ك میله‌تێكی بێ ده‌وڵه‌ت ژنانی ئازا‌و ئازادی خوازی زۆربووه‌و له‌و رێچكه‌یه‌وه به‌رده‌وامیی به خه‌باتی ژنان دراوه.
سمبولی ئازادی و ئازایه‌تی له‌باشوری كوردستان
له‌باشوری كوردستان و له مێژووی هاوچه‌رخدا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نموونه‌ی ژنی تێكۆشه‌ر و سیاسی و رۆشنبیره، كه له 12ی6ی1948 له خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و رۆشنبیر له‌سلێمانی له‌دایكبووه.
هێرۆخان پێشمه‌رگه و میدیاكارو خێرخواز‌و به‌خشنده‌و رۆشنبيری و سیاسه‌تمه‌دارو هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لاله، به كامێراكه‌ی خۆی له شاخ رووداوه‌كانی شۆڕ‌شی نوێ و هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌وكاته‌ی دژ به شۆڕ‌ش و خه‌ڵك و چالاكی و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تۆماركردووه‌و نیشانی جیهانی داوه.
له‌دوای راپه‌ڕ‌ینیش هێرۆخان جگه له‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌توانا بووه، له‌بووژاندنه‌وه‌ی كه‌لتوورو پارێزگاریكردن له‌شوێنه كه‌لتووری و مێژووییه‌كان، ده‌ستی هه‌بووه، خزمه‌تی هونه‌رو میدیا‌و منداڵانی كردووه‌و دامه‌زرێنه‌ری منداڵپارێزی كوردستان و ته‌له‌فزیۆنی خاك و كوردساته‌و هاوكاری هه‌موو راگه‌یاندنكاران بووه هه‌روه‌ها پشتیوانیی گه‌نجانی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوویی كردووه، هه‌روه‌ها هه‌میشه پشتوانی ژنانی ئازا‌و بوێر بووه‌و داكۆكیكاری مافی ژنان بووه له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌مێژووی ژنانی كوردیشدا، هه‌ریه‌ك له‌خانزادی میری سۆران، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و له‌یلا قاسم نموونه‌ی ژنانی كوردن كه له‌باشوری كوردستان و به‌خه‌باتی سیاسی و به‌رخۆدانیان بوونه‌ته سمبولی ژنانی كورد، بێگومان ژنانی دیكه‌ش هه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌مان رێچگه رۆیشتوون و جێ ده‌ستیان بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌یان دیاربووه.
سمبولی ئازادی و ئازایه‌تی له‌ڕ‌ۆژئاڤای كوردستان
هاوكات، له‌ڕ‌ۆژئاڤای كوردستانیش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شۆڕ‌ش له‌ساڵی 2011دا، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد به‌هێزه‌وه به‌شداری له‌بنیاتنانی سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ‌دا كرد‌و له‌ئه‌نجامدا خۆبه‌ڕ‌ێوه‌به‌ری دامه‌زرا، جگه له‌مه‌ش هه‌زاران ژن له‌یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) جێگه‌ی خۆیان گرت و تائێستاش خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕ‌ش و گه‌لی كورد، ئیلهام ئه‌حمه‌د كه ژنه تێكۆشه‌رێكی رۆژئاڤایه، له‌ئێستادا هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه‌و لۆبی بۆ رۆژئاڤا كۆده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌نموونه‌ی ژنانی شه‌ڕ‌ڤانیش، ئارین میركانه كه فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) بوو، له5ی10ی2014، له‌كاتی گه‌مارۆی كۆبانی له‌شه‌ڕ‌ی دژ به چه‌كدارانی داعش له‌پێناو رزگاركردنی گه‌له‌كه‌ی و ھاوڕ‌ێكانی شه‌هیدكرا، دواتریش بووه سمبولی سه‌ركه‌وتنی شاری كۆبانێ.
هاوكات نه‌سرین عه‌بدوڵڵا، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان-یه‌په‌ژه، كه ژنه تێكۆشه‌رێكی رۆژئاڤایه، یه‌كه‌م ژن بوو به‌جلی سه‌ربازییه‌وه چووه نێو كۆشكی ئه‌لیزێ و له‌لایه‌ن فڕ‌انسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی فه‌ڕ‌ه‌نساوه پێشوازی لێكرا.
هه‌روه‌ها له‌دواین هێرشی چه‌كدارانیش بۆ سه‌ر گه‌ڕ‌ه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب، ده‌نیز عه‌فرین ئه‌و كچه شه‌ڕ‌ڤانه كورده‌ی ئاساییش كه بووه هێمای به‌رگریی گه‌لێكی ئازا له حه‌له‌ب و نیشانی‌دا داگیركه‌ران سڵ له‌ته‌رمه‌كانیشیان ده‌كه‌ن و ئه‌ویش بووه سمبولی ئازایه‌تی.
سمبولی ئازادی و ئازایه‌تی له‌باكوری كوردستان
له‌باكوری كوردستان له‌یلا زانا و ساكینه جانسز و هاوڕ‌ێكانی نموونه‌ی ژنی سیاسی و به‌رخۆدانن، له‌یلا زانا له ساڵی 1961 له‌ئامه‌د له‌دایك بووه‌و له ساڵی 1991 بووه یه‌كه‌م ژن كه‌ببێته په‌رله‌مانتار، كه دواتر به‌زمانی كوردی له‌په‌رله‌مانی توركیا سوێندی یاسایی خوارد، كه قسه‌كردن به‌زمانی كوردی قه‌ده‌غه بوو، له‌وه‌ش زیاتر ره‌نگی ئاڵای كوردستانی له‌پرچی به‌ستبوو، به‌م هۆیه‌وه 15 ساڵ له‌گه‌ڵ پێنج هاوڕ‌ێی دیكه‌ی زیندانی كران، ئه‌و ئێستاش ژنه قاره‌مانێكه‌و له‌خه‌باتی ئازادی گه‌له‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ساكینه جانسزو فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز نموونه‌ی ژنانی دیپلۆماتكارن كه له‌ئه‌وروپا، وڵات به وڵات، شار به شار، ده‌رگا به ده‌رگا ده‌گه‌ڕ‌ان و پاڵپشتیان بۆ دۆزی كورد كۆده‌كرده‌وه، به‌ڵام 9ی1ی2013 له‌هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌پاریس شه‌هید كران.
سمبولی ئازادی و ئازایه‌تی له‌ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له‌ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ندین نموونه‌ی ژنی ئازامان هه‌یه، له‌وانه مینا قازی محه‌مه‌د ، كه له ساڵی 1908 له‌شاری مهاباد له دایكبووه، له ساڵه‌كانی 1927-1928 له‌گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی خوێنده‌وارییه‌كی باشی نه‌بووه، به‌ڵام پاڵپشت و یاریده‌ده‌ری پێشه‌وا بووه له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
مینا، توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ڕ‌ۆڵێكی كارا بگێڕ‌ێت له‌هاوكارییكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌ڕ‌ه‌سمی تێكه‌ڵ به ژیانی سیاسیی ببێت، له‌كاتی دامه‌زرانی كۆماری كوردستاندا بووه سه‌رۆكی رێكخراوی “یایا” كه‌ڕ‌ێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان بووه، به‌مجۆره مینا له‌و هه‌ولومه‌رجه‌داو له‌كاتێكدا كه‌داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ به‌شداریی ژنان له‌چالاكیی سیاسی‌دا له‌مپه‌ر بوون، توانی رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕ‌ێت له‌ده‌ستپێكی هاتنه مه‌یدانی ژنان بۆ گۆڕ‌ه‌پانی خه‌باتی سیاسیی، مینا له‌مهاباد و له 18ی2ی1998 به یه‌كجاری چاوه‌كانی لێكنا و ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
له رابردووش‌دا ژنانی كورد پێشه‌نگی به‌رخۆدان و ئازایه‌تی بوون
هاوكات عادیله خانم كه له‌دایكبووی رۆژهه‌ڵاته‌و به‌خانمی باشوور ناسراوه، ژنێكی رۆشنفكری كورد بووه و كچی عه‌بدولقادر به‌گه، زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له‌ساڵی 1859 له شاری سنه له‌ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییدا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ وه‌سمان پاشادا ده‌كات، چووه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێ نیشته‌جێبووه، دایكی دوو شاعیری ناودار ئه‌حمه‌د موختار جاف و تاهیر به‌گی جاف بووه.
ئه‌وانه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌مان پێكردوون، نموونه‌ی به‌شێكن له‌ژنانی كورد كه له‌رابردوویه‌كی نزیكدا رۆڵیان له‌خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌یاندا هه‌بووه‌و هه‌ندێكیان هێشتا له ژیاندا ماون و به‌رده‌وامن له‌خه‌بات و ئازایه‌تی و بوێری بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌یان و خه‌باتیان درێژه‌ی هه‌یه و سه‌دان ژنی كوردیان ئاماده كردوه بۆ به‌رخۆدان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر.
ژنانی كورد له‌رابردوو و له‌ئێستاشدا بۆ خه‌بات و تێكۆشان و به‌رخۆدان، هه‌میشه ته‌واوكه‌ری پیاوان بوون و شانبه‌شانی براكانیان چه‌كیان له‌شان كردوه‌و بوونه‌ته سمبولی ئازادی و ئازایه‌تی له‌جیهانداو رووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانیان بوونه‌ته‌وه‌و گیانی خۆیان كردوه‌ته قوربانی ئازادی گه‌له‌كه‌یان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

