riklam

بەداهاتی كارەبای سلێمانی 78 پرۆژە دەستبەکاربوون

کوردستان 07:40 PM - 2026-01-12
کارەبای سلێمانی PUKMEDIA

کارەبای سلێمانی

سلێمانی

کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، کەبەداهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەساڵی پار بەبەهای زیاتر لە حەوت ملیار دینار پرۆژە دەستبەکاربوون و جێبەجێ کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ساڵی رابردوو لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا، بە بڕی زیاتر لە حەوت  ملیار و 397 ملیۆن دینار 78 پرۆژەی جۆراوجۆری كارەبا، دەستبەكاربوونیان بۆ كراوە.

لەو پڕۆژانەشی كە لەسەر داهاتی كارەبا ئەنجامدراون، هەندێكیان جێبەجێكراون و هەندێكیش لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها ساڵی رابردوو بە بڕی چوار ملیار و 428 ملیۆن  دینار، كەرەستە و پێداویستی یەدەگ بۆ بەڕێوەبەرایەییەكانی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دوكان و دەربەندیخان كڕدراوە، لەگەڵ كەرەستە و كەلوپەلی سەلامەتی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket