riklam

کوردستانی نوێ ، چەپکە گوڵەکەی سەرۆك مام جەلالیشە

بیروڕا 10:54 AM - 2026-01-12
بارزان شێخ عوسمان بارزان شێخ عوسمان

بارزان شێخ عوسمان

بیروڕا

لە یادی سی و چوارەمین ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزدا  وێڕای پیرۆزبایی گەرم بۆ بەڕێزان خاوەنی ئیمتیاز ، سەرنوسەر ، جێگرانی سەرنوسەر ،سکرتاریەتی نوسین و تەواوی کارمەندی بەڕێزی بەشە جیاجیاکانی رۆژنامەکەمان بەم بۆنەیەوە، دەمەوێت ئەو راستییە زیاتر بخەمەرو کە کوردستانی نوێ هەر بە تەنیا بۆ  خوێنەر و نوسەری  ئەندام و لایەنگرانی  (ی،ن،ك)  تەرخان نەکراوە ،  بەڵکو هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا رۆژنامەی هەمو خوێنەر و نوسەری چین و توێژە جیا جیا و بیرو باوەڕە جیاوازەکانی کوردەوارییە . هەر زو لە سەرەتادا سەرۆك مام جەلال  ئەو مژدەیەی دا بە گوێی هەمواندا کە رۆژنامەی کوردستانی نوێ رۆژنامەی هەمو قەڵەمەکانە، هەموان دەتوانن خۆیانی تیادا ببیننەوە ، لەسەر پرەنسیبی چەپکە گوڵەکە.
 
هەر لەو روانگەیەوەیە کە دەبینین تەنیا سەروتار گوزارشت لە روانینەکانی (ی،ن،ك) دەکات ، بە درێژایی سی و چوار ساڵی رابردو هەزاران وتار و بابەت جیاواز لە روانینی (ی،ن،ك) لە لاپەڕەکانی کوردستانی نوێی ئازیزدا بڵاوبوەتەوە تا ئێستاش بەردەوامە ، کە زۆربەی هەرەزۆریان سەرباری سەرنج و تێبینیی رەخنەی رەواشیان لەخۆگرتوە کە (ی،ن،ك) سودی لێ وەرگرتون.
 
سەرباری ئەو لاپەڕانەی کە تەرخانن بۆ بیروڕای جیا و ئازاد ، لەرێی گۆشە جیاجیاکانیەوە ، رۆژنامەکە روبەرێکی باشی بۆ  کاریکاتێر و تەنز  تەرخانکردوە هەر لە گۆشەی بۆمبا ، هەر بەڕێوە ، فاوڵ تا دەگاتە گۆشەکەی ئێستای تەنزنوسی بلیمەت و کارامە  دکتۆر شێرکۆ عبداللە 
، ئەوەش هەر بەشێکە لە پرەنسیبە بەناوبانگەی سەرۆك مام جەلال کە کوردستانی نوێ گوڵدانێکە قەڵەمی هەمو رەنگەکان لە خۆ دەگرێت .

هەر بۆیە رۆژنامەکە سەنگ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لای تەواوی خوێنەرەکانی ، ئێستاش هەر جێی متمانەیانە سەرباری زۆریی سۆشیال میدیا و کەناڵی جیا جیا.  بۆیە دەتوانم بڵێم لە دوای بەرنامەی کەشکۆڵ لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ، کوردستانی نوێ دەروازە بوە بۆ بیری ئازاد و رەخنە کە دەچێتە چوارچێوەی چەپکە گوڵەکەی سەرۆك مام جەلالی مەزن ، بەوەش کوردستانی نوێ هەر رەنگێك نەبوە بەڵکو هەمو رەنگ و دەنگ و قەڵەمێك جێی تیادا بوەتەوە .

ساڵڕۆژی دەرچواندنی کوردستانی نوێ پیرۆز بێت لە هەمو گەلی کوردستان و قەڵەمە بوێر و ئازا و ئازادەکان .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket