سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی: دۆسیه‌ی لاهور جه‌نگی ته‌نها بۆ وردبینی ده‌ڕ‌واته هه‌ولێر
کوردستان 12:27 PM - 2026-01-12
PUKMEDIA
دادگاى سلێمانى
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی له‌سلێمانی رایگه‌یاند: دۆسیه‌ی یاسایی تۆمه‌تبار لاهور جه‌نگی بورهان له سلێمانی ده‌مێنێته‌وه و نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر، خودی لاهور جه‌نگی و تۆمه‌تبارانی تریش هه‌ر له‌سلێمانی ده‌مێننه‌وه و ته‌نها دۆسیه‌كه‌یان بۆ وردبینی (ته‌میز) ده‌ڕ‌واته هه‌ولێر، به‌پێی یاسابه‌ركاره‌كانیش هه‌ر تاوانێك له ناوچه‌یه‌ك رووبدات، ده‌بێت تۆمه‌تباران له هه‌مان دادگای ئه‌و شوێنه‌ی تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه دادگایی بكرێن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی سنووری رووداوه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی سلێمانی زانیاری له‌باره‌ی دۆسێیه‌ی تۆمه‌تبار لاهور جه‌نگی بورهان و تۆمه‌تبارانی هاوه‌ڵی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ 12-1-2026 تۆمه‌تباران به‌مه‌به‌ستی دادگایكردن به‌پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزادانی عیراقی برانه به‌رده‌م دادگا كه په‌یوه‌سته به (ئیتفقای جینائی) رێككه‌وتنی تاوانكاری، له‌سه‌ر داوای پارێزه‌رانی تۆمه‌تبار (لاهور جه‌نگی بورهان و هاوه‌ڵه‌كانی) كه داواكه‌یان ئاڕ‌استه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی (ته‌میز) هه‌رێم كردبوو و داوای پێداچوونه‌وه‌یان له‌و دۆسیه كردبوو، له‌به‌رامبه‌ردا به‌مه‌به‌ستی وردبینی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دۆسێیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای ته‌ممیزی هه‌ولێر كرد، ته‌نها بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕ‌یارانه‌ی له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا دراون.
سه‌رچاوه‌كه یاساییه‌كه ره‌تیشیكرده‌وه، دۆسیه‌كه به‌مه‌به‌ستی بڕ‌یاردان و لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرابێت و رایگه‌یاند: ته‌نها بۆ پێداچوونه‌وه ره‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ( ته‌میز ) هه‌ولێر كراوه. كه ئه‌مه‌ش له‌روویی یاساییه ئاساییه بۆ هه‌موو كه‌یسێك ده‌كرێت .
سه‌رچاوه یاساییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، جگه له‌م دۆسیه تۆمه‌تبار (لاهور جه‌نگی بورهان و تۆمه‌تبارانی هاوه‌ڵی) به‌دۆسیه‌كی تر به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی تایبه‌ت به‌تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی تۆمه‌تبارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: گەیشتن بەحکومەتێکی خزمەتگوزار ئامانجمانە
02:57 PM - 2026-01-12
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی: دۆسیه‌ی لاهور جه‌نگی ته‌نها بۆ وردبینی ده‌ڕ‌واته هه‌ولێر
12:27 PM - 2026-01-12
ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
11:08 AM - 2026-01-12
158 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:21 AM - 2026-01-12
زۆرترین خوێنراو
-
کوردستانی نوێ ، چەپکە گوڵەکەی سەرۆك مام جەلالیشە
بیروڕا 10:54 AM - 2026-01-12 -
عەنتەرناش
بیروڕا 09:54 AM - 2026-01-12 -
158 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:21 AM - 2026-01-12 -
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌ڕین یادی دامەزراندنى ده‌كاته‌وه
کوردستان 09:17 AM - 2026-01-12 -
سەرۆك بافڵ و حیزبی تەقەدوم: حكومەتی نوێی عیراق لەكاتی خۆیدا پێكبهێنرێت
عیراق 11:36 PM - 2026-01-11 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
کوردستان 05:59 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 03:56 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
عیراق 03:40 PM - 2026-01-11



.jpg)


دابەزێنە

