ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:08 AM - 2026-01-12
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم و مانگەکانی دیکە لەلایەن عیراقەوە
بۆ هەرێم بەردەوامی دەبێت و ئەندامێکی خولی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: هەتا بودجە پەسند دەکرێت، رێککەوتنی نێوان هەرێم و
بەغداد بەردەوامیی دەبێت.
شیروان میرزا ئەندامی خولی
پێشووی لیژنەی دارایی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەولێر
و بەغداد هەیە لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامیی دەبێت، تا ئەو کاتەی
لەپەڕلەمانەوە بوودجە پەسند دەکرێت.
راشیگەیاند: پێویستە حکومەتی
هەرێم بەردەوام بێت لەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، هەروەها
مانگانە داهاتی نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت، لەبەرامبەریشدا حکومەتی عیراق پابەند
دەکرێت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
شیروان میرزا ئاماژەی
بەوەشکرد، مووچەی مانگەکانی (1،2،3)ی ئەمساڵ بەپێی ئەو رێککەوتنی لەنێوان
هەردوولادا هەیە لەلایەن عیراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت و لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی
مووچەخۆرانی عیراق مووچەخۆرانی هەرێمیش مووچە وەردەگرن.
سەبارەت بە مووچەی
مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردووش ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
رایگەیاند: پێویستە هەردوو حکومەت ئەو پرسە یەکلابکەنەوە هەرچەندە بەپێی داتاو
ئامارەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ سێ ساڵی رابردووی بودجە حکومەتی عیراق24.3 ترلیۆن
دیناری کەمتری لەبودجە بۆ هەرێم
ناردووە، بەڵام لەبەرامبەردا دارایی عیراق قسەی خۆی هەیە، بۆیە ئەو پرسە پێویستی
بەیەکلاکردنەوەیە.
شیروان میرزا راشیگەیاند:
لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و عیراق لەسەر پرسی مووچە و بوودجە هەیە و چاوەڕواندەکرێت
لەگەڵ پەسندکردنی بودجە کێشەکانی نێوانیان کاڵتر ببنەوە و کێشەی ناردن و نەناردنی
مووچە بەپێی بودجە چارەسەر بکرێت، چونکە هەرێم پابەندە بەهەناردەکردنی نەوتەکەی
لەڕێگەی سۆمۆوە کە ئەوە یەکێکە لەخاڵە گرنگەکانی نێوان هەردوولا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 28ی12ی2025 بڕی نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت
سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان و رۆژی 29ی12ی2025 بە سێ رۆژ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی
تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و چارەنووسی مووچەی
مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2025یش نادیارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

