riklam

رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت

کوردستان 02:39 PM - 2026-01-11
شاری حەلەب دوای هێرشەکان روانگەی سوری

شاری حەلەب دوای هێرشەکان

رۆژنامه‌نووسێكی میسری ده‌ڵێت:" كورده‌كان ئه‌حمه‌د شه‌وقیان بۆ ئێمه‌ نارد، ئێمه‌ش ئه‌حمه‌د مه‌نسووری تیرۆرستمان بۆ ناردنه‌وه‌"، دووپاتیشی دەکاتەوە: كورد پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕ‌ه‌تیی شارستانیه‌تی ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌استن و دوای ڕ‌ێككه‌وتننامه‌ی (سایكس-بیكۆ) ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی سته‌مێكی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

ئیسلام عزاز سه‌متی رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری میسری له‌نوسینێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌نسوور ناناسن، ئه‌و به‌داخه‌وه‌ میسرییه‌ و خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌یه‌و ئه‌ندامی چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و بووه‌و پاشان دوای شۆڕ‌ش به‌ره‌و سووریا هه‌ڵهاتووه‌و له‌ساڵانی رابردوودا له‌چه‌ندین ڤیدیۆی توندوتیژیدا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ هه‌ڕ‌ه‌شه‌ له‌ میسر ده‌كات، دواجاریش له‌ ڤیدیۆی شه‌هیدكردنی شه‌ڕ‌ڤانێكی ئازای كورد دا ده‌ركه‌وت؛ ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌م چه‌قه‌ڵه‌ تاوانبارێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ میسرییه‌ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: بۆ ئه‌وانه‌ی كورد ناناسن، ئه‌وان پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕ‌ه‌تیی شارستانیه‌تی ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌استن و دوای ڕ‌ێككه‌وتننامه‌ی (سایكس-بیكۆ) ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی سته‌مێكی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌و مافی خۆیانه‌ ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت، چونكه‌ یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عیراق، سوریا و توركیا و ئێران ده‌ژین.

ئیسلام عزاز سه‌متی رۆژنامه‌نوس ده‌ڵێت: له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی میسردا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ناوداری بواری هونه‌ر و ڕ‌ۆشنبیریی كورد هه‌ن، بۆ نموونه‌: ئه‌میری شاعیران ئه‌حمه‌د شه‌وقی، بیرمه‌ند و نووسه‌ر عه‌باس مه‌حموود عه‌قاد، خانمه‌ ئه‌كته‌ر سووهه‌یر بابلی و زۆر كه‌سایه‌تی دیكه‌ش كه‌ هونه‌ر و كلتووری میسرییان پێكهێناوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌حمه‌د مه‌نسووری تیرۆرستمان بۆ ناردن و ئه‌وه‌تا له‌ كاتی سوكایه‌تی كردن به‌ ته‌رمی شه‌ڕه‌ڤانێكی كورد له‌ حه‌له‌ب ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر ده‌كات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket