riklam

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن

کوردستان 05:59 PM - 2026-01-11
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر  و ئاڵای سوریامیجی میدیاکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئاڵای سوریامیجی

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە "حکومەتی کاتیی دیمەشق" لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەکات و بە "تاوانی جەنگ" ناوی دەبات. 

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی بەردەوامیی پێشێلکارییە مەترسیدارەکان دەکەین کە دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا لە دیمەشق، کە زۆر بەڵگە دەریدەخەن بەشێکیان چەکدارانی داعشن."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو کردەوانەی دژی سڤیلەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئەنجام دەدرێن: "پێشێلکارییەکی روون و ئاشکرایە بۆ ئەو رێککەوتنەی پێشتر کراوە و گەرەنتیی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی مەدەنییەکانی تێدابوو، چ ئەوانەی ناچاربوون دەربچن و چ ئەوانەی لە ماڵەکانیان مانەوە."

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژە بەوە دەکات، سەرەڕای لێکتێگەیشتنەکان، "پێشێلکاری و تاوانی جەنگ بەشێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە؛ حاڵەتی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، جنێودان، سووکایەتی و شکاندنی شکۆی هاووڵاتییانی مەدەنی تۆمارکراون، کە دژی بەها مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket