riklam

لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا

کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10
حەلەب قناة الغد

حەلەب

سووریا

ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ئاگربەستێکی کاتیی لە گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی شاری حەلەب راگەیاند و روونیکردەوە: بەم شێوەیە رێگە بە گواستنەوەى برینداران و ژن و منداڵانی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دەدرێت.

ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا رایگەیاند: ئاگربەستی کاتی لە گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی شاری حەلەب راگەیەندراوە.

ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ئاماژەی بەوەداوە: کە ئامانج لێی رێگەدان بە تیمە پزیشکی و مرۆییەکانە بۆ گواستنەوەى بریندارەکان و منداڵان و ژنان، لە نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسوود.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket