riklam

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات

کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10
سوریا UN NEWS

سوریا

سووریا

لە چوارچێوەی زنجیرە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، میلیشیاکانی سەر بە دیمەشق بە شێوەیەکی دڕندانە گەنجانی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب لە باوەشی خێزانەکانیان ڕادەکێشن و پاش ڕفاندنیان، وەک شەڕکەر نیشانی میدیاکانیان دەدەن، ئاسایشی ناوخۆی حەلەبیش ئەم کارە وەک "جینۆسایدێکی ڕێکخراو" و پێشێلکارییەکی مەترسیداری یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوزەند دەکات و داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند: لە چوارچێوەی تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی سیستماتیک، کە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق ئەنجامی دەدەن، ئەم میلیشیایانە هەستان بە ڕفاندنی دەیان گەنجی مەدەنی دوای ئەوەی بە زۆرەملێ لە خێزانەکانیان جیایان کردنەوە، لە کاتی چوونەدەریان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، پاشان لە ڕێگەی میدیاکانەوە نمایشیان کردن و بە درۆ، وەک شەڕکەری ناو ڕیزەکانی هێزەکانمان ناساندنیان.

ڕوونیکردەوە: ئەم ڕەفتارە تاوانکارییە ئاشکرایە، تەنها گوزارشت لە ڕێبازێکی داڕێژراو دەکات بۆ شێواندنی ڕاستییەکان، ڕفاندنی مەدەنییەکان و بەکارهێنانیان، وەک ئامرازی پڕوپاگەندە بۆ داپۆشینی تاوانەکانی ئاوارەکردن، بۆردومان و ترساندن، ئەمەش دووبارەکردنەوەی دەقاودەقی هەمان ئەو تاوانانەیە، کە ئەم گروپانە پێشتر لە کەناراو (الساحل) و سوەیدا ئەنجامیان دابوو.
ئاماژەیبەوەدا: ئێمە جەختدەکەینەوە، کە ڕفێنراوەکان بە تەواوی مەدەنین، حکومەتی دیمەشق و گروپە چەکدارەکانی بە بەرپرسیاری تەواوی ژیان و سەلامەتییان دەزانین.

ئەوەشى خستەڕوو: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، کە بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لەم پێشێلکارییانە بکات و بە ئاشکرا سەرکۆنەیان بکات، هەروەها ئەنجامدەرانیان، وەک تاوانباری جەنگ ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket