هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشی چەکدارەکانی سوریا خۆپیشاندان رێکدەخەن
کوردستان 12:13 PM - 2026-01-10
میدیاکان
هاووڵاتیانی سلێمانی پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا دەکەن
هاووڵاتیانی
هەرێمی کوردستان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی پشتگیری لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
دەکەن و رەخنەش لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرن.
ئەمڕۆ
10ی1ی2026،لە سلێمانی هاووڵاتیان بە دروشمی" بەرخۆدان
ژیانە" خۆپیشاندانی ناڕەزاییان رێکخست و پشتگیری خۆیان بۆ رۆژئاوای
کوردستان دووپاتکردەوە ، داواش دەکەن هەموو لایەک کار بۆ وەستانی هێرشی چەکدارانی
سوریا بکەن، کە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب جینۆساید دەکەن.
خۆپیشاندەران
ڕەخنەیان لە هەڵوێستی جیهان گرت و رایانگەیاند: ناکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
لەبەرامبەر "جینۆسایدی کوردان" بێدەنگ بێت، چونکە ڕۆژانێک شەڕی داعشیان
کردووە و ئێستا مافی خۆیانە داوای ئاشتی و پارێزراویی بکەن.
بەشداربووانی
خۆپیشاندانەکە ئاماژەیان بەوە کرد، دوژمن ناتوانێت ئیرادەی کورد بشکێنێت و لە
هەرشوێنێک کورد بچەوسێنرێتەوە بەتەنیا نییە و "رۆژئاوا سەردەکەوێت".
هاوکات لە پارێزگای دهۆک خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی گروپە
چەکدارەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا سەرکۆنەی هێرشی چەکدارانی سوریایان کرد و داواشیان
کرد رێگری لە جینۆسایدکردنی کوردانی حەلەب بگیرێت.
هاوکات، لە گەرمیان هاووڵاتیان و کەسوکاری ئەنفالکراوان
خۆپیشاندانیان بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان رێکخست و داوایان لە هەموو لایەک
کرد لەم قۆناغەدا هاودەنگ و هاوهەڵوێست بن و پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا
بکەن.
دەشڵێن: ئێمە
وەک کەسوکاری ئەنفال پێش هەموو کەس هەست بەو ئازارانە دەکەین کە گەلەکەمان
جینۆساید دەکرێن،چونکە پێشتر ئەو ئازارەمان چەشتووە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە دوێنێ9ی1ی2026، لە شاری هەولێر، هاووڵاتیان بە دروشمی "بژی
بەرخودانی ڕۆژئاڤا"، پشتگیری خۆیان بۆ دانیشتووانی هەردوو گەڕەکی (شێخ
مەقسوود و ئەشرەفییە) دووپات کردەوە، هەروەها هێرشی چەکدارانی سەر بە حکومەتی
دیمەشقیان بۆ سەر دامەزراوەکان و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل سەرکۆنە کرد.
هاوکات، لە قەڵادزێ
لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندان و گردبونەوە ئەنجام درا ، کە
تیایدا خۆپیشاندەران پاڵپشتی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوا دووپاتکردەوە و داوای
پاڵپشتی نێودەوڵەتیان کرد.
ئەوەش لە
كاتێكدایە شەش رۆژە چەكدارەكانی سوریا هێرشیان بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی شاری
حەلەب دەستپێكردوە، لە ئەنجامدا سەدان هەزار كەس ئاوارەبوون، ژمارەیەك قوربانی
لێكەتوەتەوە و رەوشی دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە كەوتووەتە مەترسییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
كەمئەندامان بێ نەوتن و داوای هاوكاری دەكەن
11:28 AM - 2026-01-15
ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزدەبێتەوە
10:01 AM - 2026-01-15
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

