riklam

کورد لە شێخ مەقسوود

کوردستان 09:28 PM - 2026-01-08
کۆچى دانیشتوانى شێخ مەقسوود قناة الغد

کۆچى دانیشتوانى شێخ مەقسوود

سووریا

کوردانی شێخ مەقسوود لە تەممووزی 2016دا دژی ئۆپۆزسیۆن جەنگان، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان (ئەحرار شام، جەیش ئەلئیسلام، ئەلشامیە، سوڵتان موراد) بۆ ماوەی دە مانگ گەڕەکی شێخ مەقسوودیان گەمارۆدا لە نێوان مانگەکانی نیسان و ئایاری 2016دا 80 کەسی سڤیل، کە 30یان منداڵ بوون، بەهۆی بۆردومانەوە کوژران.

تەنانەت (جەیش ئەلئیسلام) دانی بەوەدا نا، کە یەکێک لە فەرماندەکانی بە گازی کلۆر بۆردومانی کردوون.

هەروەها (ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی) لەو کاتەدا ئۆپۆزسیۆنی بە ئەنجامدانی (تاوانی جەنگ) لە گەڕەکی شێخ مەقسوود تۆمەتبار کرد.

پێش ئەوەش گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن هەڵمەتی (لەنیک یا ئۆختاهـ)یان دەستپێکرد و چەند ڕۆژێک گەڕەکەکەیان بۆردومان کرد، خالید حەیانیش شانازیی بەوەوە دەکرد، کە بوتڵی غاز (تۆپی جەهەنەم) دەنێت بە گەڕەکەکەوە.!

لە ساڵی 2022دا، گەڕەکی شێخ مەقسوود دووبارە ڕووبەڕووی گەمارۆ بووەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەسەر دەستی هێزەکانی ڕژێمی سوریا.

ئەمە ململانێیەکی خاوەن ڕەهەندێکی نەتەوەییە و ناتوانرێت لە ڕێگەی سوپای دەوڵەتێکەوە چارەسەر بکرێت، کە لە ڕیزەکانیدا ئەو میلیشیایانەی جێکردووەتەوە، کە تێوەگلاون لە پێشێلکاری دژی سوننەکان پێش پێکهاتەکانی دیکە (وەک عەمشات و حەمزات)، و پەنا بۆ عەشیرەتە سوننەکان دەبات دژی پێکهاتەکانی دیکە، بۆ سەپاندنی (شکۆی دەوڵەت).

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket