riklam

داوا دەکرێت نەخۆشخانەیەکى گەورەى شێرپەنجە لە سلێمانیش دروستبکرێت

کوردستان 02:24 PM - 2026-01-08
نەخۆشخانەى هیوا PUKMEDIA

نەخۆشخانەى هیوا

تەندروستى

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: پلانێکی درێژخایەنمان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە داناوە و داوا دەکەین کە چۆن بڕیار دراوە نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەولێر دروستبکرێت، بڕیار بدرێت ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانییش دروستبکرێت.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پلانێکی درێژخایەنمان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە داناوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو زەوی دەستنیشانکراون کە هەردوکیان گەورەن و جێگەی نەخۆشخانەیەکی باشی تێدا دەبێتەوە و دواتر یەکێک لەو دوو زەوییە هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: داوا لە ئەنجومەنی وەزیران، سندووقی شێرپەنجە و وەزارەتی تەندروستی دەکەم، کە چۆن بڕیاریانداوە نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەولێر دروستبکرێت، بڕیار بدرێت ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانییش دروستبکرێت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket