riklam

هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەك گەنج لەلیبیاوە بۆ هەرێم بەردەوامن

کوردستان 09:23 PM - 2026-01-04
گەنجانی راپەڕین لە لیبیا ئەرشیفی چالاکوان رەنج پشدەری

گەنجانی راپەڕین لە لیبیا

كوردستان

ژمارەیەك گەنجی هەرێمی كوردستان لەلیبیا دەستبەسەرن و سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لەسەرانسەری هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: رێكارە یاساییەكان بۆ گەڕاندنەوەیان تەواوكراون و بەردەوام لەسەر هێڵ دەبین تا بەكەسوكاریان شاد دەبنەوە.

بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: 92 گەنجی هەرێمی كوردستان لەسەفارەتی عیراق لە لیبیا دەستبەسەرن و لەئێستادا رێكارە یاساییەكانیان تەواو كراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی سەری ساڵی نوێوە  گەشتەكەیان دواكەوتووە و ئومێدەوارین لەچەند رۆژی داهاتوودا لەڕیی سەفارەتەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و بە كەسوكاریان شاد ببنەوە.

راشیگەیاند: وەك كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا، لەیەكەم رۆژی دەستبەسەركردنیان و ناردنیان بۆ سەفارەتی عیراق لە لیبیا، لەسەر هێڵین و چەند جارێك پەیوەندیمان بەسەفارەتی عیراق و وەزارەتی دەرەوەی عیراق-ەوە كردووە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانیان.
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket