riklam

لە تۆپبارانەکەی حەلەبدا چەند کوردێک برینداربون و گیانیان لەدەستدا

کوردستان 05:28 PM - 2026-01-06
گەڕەکی شێخ مەقسود روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ

گەڕەکی شێخ مەقسود

چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا جارێکی دیکە بەشی باکووری گەڕەکی شێخ مەقسود و بەنی زەیدی سەر بە پارێزگای حەلەبیان تۆپباران کرد کە لەژێر دەستی کورددایە و هاوکات چەند ناوچەیەکی تریش تۆپباران کراون و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە 6-1-2025 رایگەیاندووە: تۆپبارانەکەی چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ترس و دڵەڕاوکێی لەناو خەڵکی مەدەنیدا دروستکردوەو بەهۆی ئەوەی تۆپەکان کەوتونەتە ناوچەی دانیشتوانەوە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی روون لەسەر زیانە گیانی و مادییەکان رانەگەیەندراوە.

هاوکات راشیگەیاندووە: گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، ناوەندی ناحیەی دێرحەفەریان کردوەتە ئامانج کە ناوچەیەکی قەرەباڵغی دانیشتوانی خەڵکی سڤیلە، کە تێیدا هاوەن و چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بەکارهێنراون و زیانی بە تۆڕەکانی کارەبا گەیاندووە.

لەلایەکی ترەوە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەبیش لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: چوار جار لەسەر یەک لەلایەن چەکدارانی لایەنگری حکومەتەوە بۆردومان کراون بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لە ئەنجامدا دانیشتوویەک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راشیانگەیاند، لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن لە خۆیان هێزەکانیان وەڵامی چەکدارەکانیان داوەتەوە.

هەروەها لە نزیک بازنەی تورکاو لە گەڕەکی بەنی زەیدیش ژنێک کوژرا و دەیان هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket