riklam

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا: ترەمپ شایستەی خەڵاتی ئاشتییە

جیهان 10:40 AM - 2026-01-06
ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا میدیاکان

ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا

ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ڕایدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی  مادۆرۆ دەریدەخات کە دۆناڵد ترەمپ شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە.

ماچادۆ بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، کاتێک خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم وەرگرت، پێم وابوو ئەو خەڵاتە شایەنی دۆناڵد ترەمپە ،چونکە لەڕاستیدا زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەوەی لە 3ی1ی2026، ئەنجامیدا کارێکی ئەستەم بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەستگیرکردنی مادورۆ ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ترەمپ شایستەی خەڵاتەکە بووە،روونیشیکردەوە: بەهۆی کارەکانی ترەمپەوە،  ڤەنزوێلا دەبێتە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2025 بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆ بەهۆی "هەوڵە بێوچانەکانی" بۆ پێشخستنی مافە دیموکراسیەکانی گەلی ڤەنزوێلا.

ئەمەش لەکاتێکدایە،دوابەدوای ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆیان بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات راگەیاند، هاوکات ترەمپ ماچادۆی بە ژنێکی باش ناوبرد، بەڵام لەنوێترین لێدوانیدا رایگەیاند هەڵبژاردن لە ڤەنزوێلا ناکرێت و ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکاش گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کەسایەتییە نزیکەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا ، گونجاوترینن بۆ ئەوەی سەرکردایەتیی وڵاتەکە بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket