سزای ساڵێك و پێنج مانگ زیندانی بەسەر دەمیرتاش-دا سەپێندرایەوە
کوردستان 03:04 PM - 2026-01-06
ئەرشیف
سەلاحەدین دەمیرتاش
دادگای سزای ئەسڵییەی مێرسین سزای ساڵێك و پێنج مانگ و 15 رۆژ زیندانیكردنی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش-دا سەپاندەوە.
ئەمڕۆ 6ی1ی2026 دادگای سزای ئەسڵییەی مێرسین، بە تۆمەتی "سووكایەتیكردن بە سەرۆككۆمار"، سزای ساڵێك و پێنج مانگ و 15 رۆژ زیندانیكردنی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)دا سەپاند.
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەو دۆسیەیەدا بەڕێوەچوو كە تێیدا سەلاحەدین دەمیرتاش بەهۆی وتارەكانی لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016، بەتۆمەتی 'سووكایەتیكردن بە سەرۆككۆمار' دادگایی دەكرا، دادگاكە بە پاساوی ئەوەی دەمیرتاش لە وتارەكانیدا لەشارەكانی مێرسین و ئامەد، تاوانی 'سووكایەتیكردن بە سەرۆككۆمار'ی ئەنجامداوە، سزای ساڵێك و پێنج مانگ و 15 رۆژ زیندانیكردنی بۆ بڕییەوە.
پارێزەرانی دەمیرتاش ئاماژەیان بەوە كرد، بەهۆی ئەو داواكارییانەی لە دانیشتنی پێشوودا پێشكەشی دادگایان كردبوو، نەیانتوانیوە بەرگرییەكانیان لەدژی رای داواكاری گشتی ئامادە بكەن، بۆیە داوای مۆڵەتی زیاتریان كرد، بەڵام دادوەر بەو پاساوەی كە پێشتر كاتی پێویست دراوە، داواكارییەكەی رەتكردەوە.
لەسەر ئەم بڕیارە، پارێزەران رایانگەیاند، مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە پێشێلكراوە و داوای رەتكردنەوەی دادوەریان كرد، بەڵام ئەم داواكارییەش لەلایەن دادوەرەوە پەسند نەكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
كەمئەندامان بێ نەوتن و داوای هاوكاری دەكەن
11:28 AM - 2026-01-15
ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزدەبێتەوە
10:01 AM - 2026-01-15
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

